ترەمپ ناوی وەزارەتی بەرگریی گۆڕی بۆ وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی فەرمانێکی دەرکرد بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بۆ وەزارەتی جەنگ، دوای ئەوەی کۆتایی مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاری کرد ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) بگۆڕدرێت بۆ وەزارەتی جەنگ،

ڕۆژی شەممە (2025/9/6) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە بڕیارێکی فەرمیدا ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکای بۆ وەزارەتی جەنگ گۆڕی و دەشڵێت، "لە ئێستادا ناوی وەزارەتی جەنگ گونجاوترە".

بە گوێرەی فەرمانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا واژۆی کردووە، لەمەودوا پێت هێگسەس بە وەزیری جەنگ ناودەبرێت، ڕێنمایی و پێشنیار دەکات بۆ دانانی ڕێوشوێنی یاسایی و جێبەجێکردن بە مەبەستی گۆڕینی ناوی هەمیشەیی وەزارەتەکە. لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی بڕیارەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پێت هێگسەس ڕایگەیاند، "گۆڕانکارییەکە تەنها گۆڕینی ناوەکە نییە، بەڵکو گەڕانەوەشە، ئێمە هەڵوێستێکی هێرشبەرانە دەگرینە بەر نەک بەرگری. ئامانجمانە زۆرترین کاریگەری هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئامانجی سەرۆکی ئەمەریکا لەم گۆڕانکارییەدا ئەوەیە کە بەهێزی و چارەسەرکردن لە ئیدارەکەیدا پیشان بدات، بڕیارەکە پێویستی بە ڕەزامەندی وەرگرتنی کۆنگرێسە و گۆڕانکارییە هەمیشەییەکان هەمیشە لە کۆنگرێس دەبێت، هاوکات هێشتا تێچووی، لۆگۆ، گۆڕینی ئیمایل، ناونیشانی و چەندین شتی تر لە گۆڕینی ناوەی وەزارەتەکەدا ئاشکرا نەکراوە.

لە ساڵانی (1789) تا (1947) وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بە وەزارەتی جەنگ ناسراو بوو، لە (1949) بە یاسای ئاسایشی نەتەوەیی کە لە (1947) دەرچوو بوو و لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پەسەند کرابوو وەک بەشێک لە رێکخستنەوەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری سەربازی ناوی گۆڕدرا بۆ وەزارەتی بەرگری، دوای واژۆ کردنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا گۆڕانکاری لە ماڵپەڕی پێنتاگۆن کرا و بۆ وەزارەتی جەنگ گۆڕدرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین