له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌نداو ئه‌مریكا هۆشدارى به‌ ئێران ده‌دات ئێران

هەفتەیەک دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بەوەی کە بەلەمە خێراکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە که‌شتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداو نزیک بوونەتەوە و ئەزیەتیان داوە، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، گوتویەتی تارانمان لە نیگەرانی و ناڕەزایەتی ئەمریکا لە چالاکییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ئاگادار کردووەتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گوتویەتی هێڵی پەیوەندیگرتنی کەشتی بە کەشتی لە نێوان هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ئێران لە کەنداو بەردەوامە بەڵام مەترسی ڕاستەقینە لەو کاتانەدا، مەترسی هەڵسەنگاندنە.

ئەمریکا دەڵێت، "زۆر جار بەلەمە خێراکانی سوپا ئەو مەودایە کە دیاری کراوە تێدەپەڕێنن و لە کەشتییەکانی ئەمریکا نزیک دەبنەوە".


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین