بە نێوەندگیری ئەمەریكا ئیسرائیل و سووریا كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی سووری و ئیسرائیلی بڕیارە بەم نزیكانە ئەسعەد شەبیانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و رۆن دیرمەر، وەزیری كاروباری ستراتیژی ئیسرائیل بە نێوەندگیری تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا كۆبنەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (هەشتی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (كاردیل) بڵاوی كردەوە، سەرچاوە سووری ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كردووە، لەم نزیكانەوە كۆبوونەوەی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب بەڕێوە دەچێت.

رۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی سەبارەت بە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكانی نێوانیان ئاماژە بەوە دەكات، یەكێك لە خاڵە جەوهەرییەكانی لە كۆبوونەوەكانی پاریس باس كراوە، نابێت رێگە بە گەڕانەوەی حزبوڵڵا یاخود هێزەكانی ئێران، یا هەر لایەنێك كە بە نەیاری ئیسرائیل دابندرێت، پێگەی لە باشووری سووریا هەبێت. 

بەشێكی دیكەی پێشنیارەكان ئەوەیە دەبێت ناوچە سنوورییەكان هیچ هێزێكی سووریای تێدا نەبێت، ئەركی پاراستنی ئەو ناوچانەش لەدەستی هێزە ئەمنییە ناوخۆییەكان بێت، چەكی قورسیان پێ نەبێت، سەبارەت بە رۆڵی ئەم هێزانە، لە پێشنیارەكە هاتووە، تەنیا ئەركیان پاراستنی نیزامی سووری دەبێت.كۆبوونەوەكە بۆ لێتێگەیشتنە لەسەر نەبوونی شەڕ و گرەنتی رێگرییە لە گەڕانەوەی حزبوڵڵا و ئێران بۆ باشووری سووریا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە ئەو كۆبوونەوە بە نێوەندگیری نێردەی ئەمەریكایە، كە پێشتریش هەردوو وڵات چەندین جار كۆبوونەتەوە، كۆبوونەكان بۆ دارشتنی لێتێگەیشتنی ئەمنییە لەسەر شەڕنەكردن، كە بەگوێرەی ئەو لێتێگەیشتنە نوێیە هەردوو وڵات بەڵێن دەدەن خۆیان لە كردەی سەربازیی بپارێزن و گرەنتی سەروەری خاكی سووریا بكرێت.

پێشتر چەند جارێك شاندی سووریا و ئیسرائیل لە ئازەربایجان و فەرەنسا بە نهێنی بە ئامانجی زەمینەسازیی سیاسی و ئەمنی بۆ لێتێگەیشتن  بە ئاشكرا كۆبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین