فاتیح ئەربەکان: هەر شاندێک بنێردرێتە ئیمراڵی لە کۆمسیۆنی پەرلەمان دەکشێینەوە تورکیە

نوچەنێت

فاتیح ئەربەکان سەرۆکی پارتی رەفاى نوێ سەبارەت بە ناردنی پێنچ پەرلەمانتار بۆ ئیمراڵی رایگەیاند، "هەرگیز ڕەزامەندی لەسەر ناردنی شاندێک بۆ ئیمراڵی نادەین،  ئەگەر شێکی لەم شێوەیە ڕووبدات ئەندامانمان لە کۆمسیۆنی پەرلەمان دەکشێنینەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، "بڕیارە نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا شاندێکی پێنج کەسی دیاری بکات بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئێمەش وەک پارتی رەفاهـ هەرگیز رێگە بەمەنادەین."

ئەربەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت، "لە بەردەوامی پرۆسەی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی سەردانییەکان بۆ ئیمراڵی بەردەوامە، کە سەیردەکەین بەرپرسانی میت لەگەڵ ئیمڕاڵی لە گفتوگۆدان، هەروەها شاندی دەم پارتی بەردەوام دێن و دەچن بۆ ئیمراڵی و هەر پەیامێک هەبوو دەیگەیێنن. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ءئەوە دەکاتەوە، پەرلەمانتارانی تورکیا بە ئیرادەی خەڵک هەڵبژێردراوە چ پێویست دەکات سەردانی ئیمراڵی بکەن، ئەگەر شتێکی لەم شێوەیە رووبدات ئێمە لە لیژنەی کۆمسیۆن ئەندامانمان دەکشێنینەوە."

لەگەڵ ئەوەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا نارازین لە ناردنی شاندێکی کۆمسیۆن بۆ ئیمراڵی، بەرپرسانی مەهەپە هاوشێوەی پێشنیاری پرۆسەی ئاشتی پێشنیار دەکەن شاندێک پێکبهێنرێت و بۆ سەردانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە.

پارتى رەفاى نوێ لە هەڵبژاردنى لە هاوبەیمانى جمهور بەشاردى پەرلەمانى تورکیاى کرد، لە هەڵبژاردنەکانى شارەوانى لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو رێژەى دەنگەکانى بەرزبۆوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین