شرۆڤەكارێكی ئیسرائیلی: هێرشەكەی سەر قەتەر لێكەوتەی گەورەی دەبێت وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

چەند كاتژمێرێك دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتر، چاودێرانی سیاسی و ئەمنی و سەربازیی ئیسرائیل بە بایەخەوە شیكاریی رووداوەكەیان كردووە، كە بەو پێیەی فراوانترین هێرشی ئاسمانی بووە بۆ سەر بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، ئەوەش چەندین پرسیاری لەسەر هەڵوێستی دۆناڵد ترمپ لەسەر ئەو هێرشەی لە خاكی هاوپەیمانەكانی كراوەتە سەر شاندی دانوستاندنكاری بزووتنەوەكە، بۆ ئاڵۆگۆڕی دیلەكان.

نەیر دافوری، پەیامنێری سەربازیی كەناڵ 12ی ئیسرائیل دەڵێت، جێبەجێكردنی هێرشێكی لەو جۆرە بۆ سەر قەتەر پێویستی بە زانیاریی وردی هەواڵگریی هەیە، هەروەها پێویستی بە چەكی ئامانجدار هەیە، ئەو كارەش بە تێپەڕینی كات بە هەماهەنگی نێوان بەرگریی ئاسمانی دەزگای هەواڵگری بەسەرۆكایەتی شاباك لقی هەواڵگری سەربازیی ئەنجام دراوە، ئەو دەرفەتەش بۆ وەشاندنی گورز زۆر تەسكە بۆ ئەو لایەنەی پێویستی پێیەتی، كە هەوڵوەشاندنەوەی ئەو بەرەیەیە، بۆیە چالاكی قەتەر زۆر گرنگ بوو، چونكە بە ئامانجگرتنی سەركردەكانی حەماس لە قەتەر لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە ئۆهاد حەیمۆ، پەیامنێری كەناڵ 12 بۆ كاروباری فەڵەستینی دەڵێت، سەركردەكانی حەماس دەمێكە ئامانجی ئەو هێرشەن، ئەوانە بنەچەی سەرەكی سەركردایەتین، ئەوانە مەكتەبی سیاسی حەماس بەڕێوە دەبەن، ئەوانە هەموو قۆناغە گرنگەكانیان لەدەستە، غەزە، دانوستاندنەكان، هێرشەكانی كەرتی رۆژئاوا، پەیوەندییەكان لەگەڵ جیهان و زیاتریش لەوە، من پێم وانییە پێشینەیەكی لەو جۆرە هەبووبێت، چونكە تاوەكوو ئێستا دوو شوێن هەیە ئیسرائیل خۆی لێپاراستووە بەهۆی هەستیاری سیاسی دەستی بۆ بە ئامانجگرتنی سیاسیەكانی حەماس نەبردووە، یەكەم توركیا، دووەم قەتەر، بۆیە سەركردەكانی حەماس لەو دوو شوێنە هەست بە ئەمان دەكەن و تێیدا دەژین، زۆربەشیان لە قەتەرن، نەچوونەتە توركیا.

لە لەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو پەیامنێرە دەشڵێت، یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەی سەركردەكانی حەماس هەستیان بە ئارامی كردووە، ئەوان دانوستاندنەكانیان بەڕێوە دەبرد، بەرپرس بوون لە چارەنووسی بارمتەكان و لەژێر پەردەی قەتەر هەستیان بە ئارامییەكی رێژەیی كردووە، بەڵام ئەوەی سەر سوڕهێنەرە ئەو رووداوە لە گەڕەكی كەتارای مێژوویی گەشتیاریی روویداوە كە كەوتە ناودڵی قەتەر، ئێمە لەبەردەم رووداوێكی تەواو جیاوازداین، چونكە لەدوای ئەوەی كە خەریكە ئیسرائیل دەستەی فەرماندەی حەماس بە تەواوی بە ئامانج دەگرێت، ئەوە بە بوومەلەرزەیەكی راستەقینە دادەندرێت.

لە لایەكی دیكەوە كەیرین بەتسلەئیل، شرۆڤەكاری كاروباریی سیاسی كەناڵەكە دەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ترەمپ لەو كەسە كەمانە هەمیشە باس لەوە دەكات حەوتی ئۆكتۆبەر هۆكاریی سەرەكی ئەو رووداوەیە، بۆیە شتێكی نامۆ نییە پاڵپشتی ئەو هێرشە بكات، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە چۆن رێگە دەدات رەزامەندی لەسەر ئەو بە ئامانجگرتنە لەسەر خاكی قەتەر بدات، كە كە وڵاتێك نییە لە دیدی ئەمەریكا، چونكە بنكەیەكی گەورەی سەربازیی ئەمەریكی لە قەتەرە و لە مانگی نیسانی ئەمساڵ سەردانی كرد، هەروەها وەبەرهێنانی گەورەی ئەمەریكا لەو وڵاتەیە، بۆیە لەوانەیە بە قەتەری راگەیاند بێت كە ئیسرائیل هەوڵی كردەیەكی بدات.

یارۆن ئەفراهام، پسپۆڕ لە كاروباری حزبی دەڵێت، لە دوو ساڵی رابردوو چەند هەوڵی ئیسرائیل هەبوو پاڵی بە قەتەرەوە دەنا توندتر دەست بەو بەرپرسانەی حەماس بگرێت كە لەوێ دەمانەوە، لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە سەرجەم ئەو سەركردانەی حەماس كە لە قەتەر بوون هەستیان بە پارێزبەندی دەكرد، بۆیە زۆر سەختە بزانین ئەوە چۆن كاریگەری لەسەر گفتوگۆكان و دەرفەتی رێككەوتنی ئازادكردنی بارمتەكان دەبێت، پێویستە لە چەند كاتژمێری داهاتوو گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسیارە بكرێت.

عامیت سیغال شارەزا لە كاروباریی سیاسی دەڵێت، ئێمە لەبەردەم نوێترین رووداوی جیاوازین، بەڵام ئەوە ئەوەی لێرە شكێندراوە، بەربەرستی چالاكییەكە نییە، بەڵكوو ئەوەی شكێندراوە بەربەستی ترسەكەیە، چونكە ئەگەر ئەوەی كرابێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا بووبێت، ئەوە تەنیا بە ئامانجگرتنی سەركردە دیارەكانی حەماس نییە، بەڵكوو گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە پێگەی قەتەر، رووداوێكی نوێی گرنگە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین