وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تورکیا بەر لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە حەماسی ئاگادار کردۆتەوە تورکیە

نوچەنێت

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی نهێنیەکی هەوڵگیری تورکیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەرپرسانی تورکیا بەر لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە شاندی دانوستانکاری حەماسیان ئاگادار کردۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، لەدوای هێرشی ئاسمانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر دوحەی پایتەختی قەتەر و بە ئامانجگرتنی شاندێکی حەماس باس لەوە دەکرێت، هەوڵگیری تورکیا بەر لە هێرشەکە شاندی حەماسی ئاگادارکردۆتەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دەکات، کە بەر لە هێرشی ئیسرائیل بەرپرسانی تورکیا هۆشداری هێرشکردنیان داوەتە بە حەماس.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوەش دەکات، هەوڵگیری تورکیا چەند هەفتەیەک بەر لەئێستا بە بەرپرسانی حەماسیان راگەیاندووە، لە ئەگەری هێرشەکانی ئیسرائیل  دەبێت زیاتر وریا بن.

ڕۆژنامەکە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، "جگە لە تورکیا میسریش بەر لە هێرشەکە شاندی حەماسی ئاگادارکردۆتەوە لە هێرشەکەی دوێنێ ئیسرائیل."

بەهۆى ئەوەى بەشێک لە بەرپرسانی باڵای حەماس لە تورکیا دەژین و پەیوەندییەکی باش لەنێوان سەرکردەکانی حەماس و  بەرپرسانی تورکیا هەیە،  ئەنقەرە ترسى زۆرى هەیە هێرشى لەو جۆرە لە خاکى تورکیاش دووبارە بێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین