شکستى هێرشەکەى قەتەر دەزگا ئەمنییەکانى ئیسرائیل تووشى بێهیوایى دەکات
نوچەنێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
داواى شكستى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانى حەماس لە دەوحە، رۆژنامەکانى ئیسرائیل بە پشتبەستن بە زانیارییەکان باس لە هەڵوێستى دەزگا ئەمنییەکانى وڵاتەکەیان دەکەن بەرانبەر شکستهێنانى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانى بزووتنەوەى حەماس، کە ئەوەش بۆتە درووستبوونى بێهیوایى لە دامەزراوە ئەمنییەکانى تەلئەبیب درووست کردووە.
رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرنۆت، لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەنجامى هێرشەکەى دەوحە بێهیوایى لە دامەزراوە ئەمنییەکانى ئیسرائیل درووست کردووە، چەند سەرچاوەیەک لە دامەزراوە ئەمنیى و دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیل بە درێژایى شەوى رابردوو بە نیگەرانییەوە لێکۆڵینەوەیان لە ئامانجە دیارییکراوەکانى هێرشەکەى سەر سەرکردەکانى حەماس لە دەوحە کردووە.
سەرچاوە ئەمنییەکان بە پشتبەستن بە کۆکردنەوەى زانیارییەکانى تا ئێستا کۆکراوەتەوە، بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، کە بێهیوایەک درووستبووە، بەهۆى ئەوەى هێرشەکان ئامانجى خۆیان نەپێکاوە، هەرچەندە ئەوەش ئەنجامى کۆتایی نییە، چونکە سەرجەم داتا پێویستەکان بۆ هەڵسەنگاندنى زیانەکان هێشتا تەواو نەبووە.
سەرچاویەکى ئەمنى بە رۆژنامەکەى رایگەیاندووە، ئەنجامەکەى هەرچى بێت، بەڵام ئامانجێکن بەدیهاتووە، کە ئەویش درووستکردنى ترسە لە دەروونى سەرکردەکانى حەماس و دەرخستنى ئەوەیە بۆیان کە هیچ شوێنێک بۆ خۆ شاردنەوەیان نییە.
یەدیعوت ئەحرنۆت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لەسەرەتاى ئەو هێرشە دەزگاى هەواڵگریى و دەزگاى ئاسایشى گشتى "شاباک" و بەرگریى ئاسمانى دۆخێکى گەشبینیان بەرانبەر ئەنجامى هێرشەکان درووست کردبوو، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان ئۆپراسیۆنەکەیان دواى کۆبوونەوەکە دەست پێکردبوو، ئەوەش وایکرد دڵنیایەکى بەهێز لاى بەرپرسانى ئیسرائیل هەبێت، کە بەرپراسانى باڵاى حەماس بە کردەیى چوونەتە ناو باڵەخانەکە.
رۆژنامەکە ئەوەشى نووسیووە، بەڵام کاتێک بزووتنەوەى حەماس راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هێرشەکەى ئیسرائیل تووشى شکیتێکى گەورە بۆوە، تاوەکوو ئێستاش روون نییە ئیسرائیل چۆن ئەو شکستەى هێناوە، ئایا کارەکە بەو جۆرەیە، لە کۆتاییدا فڕۆکە ئاسمانییەکان چەند بۆمبێکى بەهێزیان لەو شوێنەدا، کە ئەگەر بەرپرسانى بزووتنەوەى حەماس بە کردەیى لەو شوێنەبن، ئەوە بە زیندوویى دەرنەدەچوون.
لە لایەکى دیکەوە رۆژنامەى مەعاریفى ئیسرائیلى لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، شاباک رێکخرى کۆکردنەوەى زانیارییەکانى دژ بە بزووتنەوەى حەماسە لە دەرەوەى وڵات، زانیارییەکانى ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد، کە وادەى کۆبوونەوەى سەرکردەکانى حەماس نزیکبۆتەوە لە دەوحە و ئامادەى کۆبوونەوەیەکى فراوان دەبن.
رۆژنامەکە باسى لە ناوى ئەو کەسایەتیانەکردووە، کە گریمانەى ئەوە کراوە ئامادەى ئەو کۆبوونەوە دەبن، کە شاباک ئامادەى کردبوو بۆ بە ئامانجگرتنیان، ئەو چالاکییەى دوێنێ لە کۆکردنەوەى زانیارییەکان هاوشێوەى کۆکردنەوەى زانیاریى و پلاندانانى بە ئامانجگرتنى ساڵح عارورى لە مانگى کانوونى دووەمى ساڵى (2024) بوو لە لبنان.
ئەو رۆژنامەیە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، کە تاوەکوو ئێستا شاباک چاوەڕوانى ئەنجامى کۆتایى ئەو هێرشەیە، سەرچاوەیەکیش لە سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت دڵنیابینەوە، کە هەموو گومانى ئێمە لەسەر ئەوەیە ئەوان بە دڵنیایى لەو خانووە بوون لە کاتى هێرشەکە، بە پشبەستن بەو مووشەک و تەقەمەنیەى لەو باڵەخانەیە دراوە، هیچ کەسێک لەو باڵەخانەیە دەربازی نەبووە.
رۆژنامەى مەعاریف جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، هێرشى ئیسرائیلى چەند پەیامێکى بۆ هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رەوانەکرد، کە یەکەم هیچ ئامانجێک لە بەرگرى ئاسمانى ئێمە دوور نییە، دووەم هیچ شوێنێکى ئارام بۆ چەکدارانى حەماس بوونى نییە.
رۆژنامەکە ئەوە رەت دەکاتەوە، کە ئەو هێرشەى بۆ سەر بەرپرسانى بزووتنەوەى حەماس هێرشەکەى شارى قودس پەیوەندییان پێکەوە هەبێت، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، چەندین هەفتەیە پلان بۆ ئەو هێرشە دادەندرێت، نەک لە بیست و چوار کاتژمێرى رابردوو.
سەبارەت بە شێوازى ئەنجامدانى چالاکییەکە رۆژنامەى مەعاریف ئاشکراى دەکات، شاباک دووجار گڵۆپى سەوزى هەڵکردووە، جارى یەکەم لە کاتى فڕینى فڕۆکەکان بۆ دەوحە، لەدواى هاتنى زانیاریى کۆتایی سەبارەت بە بەڕیوەچوونى کۆبوونەوە، جارى دووەم، نیوکاتژمێر پێش هێرشەکەیە، کە زانیاریی نوێیان پێگەیشتووە، سەرەجەم ئامادەبووان گەیشتنە هۆڵى کۆبوونەکە.
هەر سەبارەت بەو هێرشە رۆژنامەى ئیسرائیل تودەى، لە راپۆڕتێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەزموونەکانى پێشوو بەرهەمەکەى بوێرى بوو، کە جۆرێک لە خەڵەتاندن بۆ هەموو سەرکردەکانى حەماس بوونى هەیە، ئەوەش یەکەمجار نییە، لە ئێران بە ئامانجگرتنى ئیسماعیا هەنییە سەرکەوتووبوو.
رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، پێشنیارى ترەمپ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى ئازادکردنى سەرجەم دیلەکان لە رۆژێکدا پێش کۆتایی هاتنى جەنگ، یاخود کشانەوەى فراوانى ئیسرائیل، لە چرکەساتى یەکەم دەرکەوت ئەوە دوورە، بەڵام روونبۆوە کە ئەوە تەنیا فێڵێک بووە بۆ کۆکردنەوەى سەرکردە باڵاکانى حەماس لە دەوحە بۆ بە ئامانگرتنیان پێش کۆبوونەوەیان.
رۆژنامەکە پێییوایە بە ئامانجگرتنى قەتەر نیشانەیەکى جیاوازە لە پەیوەندییەکانى ئیسرائیل و ئێران، یاخود پەیوەندییەکانى نێوان ناتەنیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ، بەڵام ئەوەش رەنگدانەوەى رەگەزێکى دیکەى سەرەکییە لە ئیدارەى سەرۆک وەزیران بۆ جەنگ، کە بە درێژایى ساڵانى سەرکردایەتى ناتەنیاهۆ میاندڕەوانە و هەستیارانە سەبارەت بە هێزى سەربازیى مامەڵەى کردووە، هۆى لە شکاندنى هاوسەنگییەکان پاراستووە.
بەڵام لە حەوتى ئۆکتۆبەرەوە ئەو ئاراستەیە گۆڕاوە، وەک دیارە ئێستا پلانى ئۆپراسیۆنەکان بێ لێکۆڵینەوەى ورد ناگاتە ناتەنیاهۆ، ئەوەشى دەرکەوتووە وەک قەیرانێکى قووڵ و راستەقینەى نێوان ناتەنیاهۆ و دامەزراوەى ئەمنییە، کە لە ماوەى ئەو جەنگە درێژە یاخود لاى کەمى لە چارکییە تایبەتەکان دەرکەوتووە.
رۆژنامەى ئیسرائیل تودەى ئاماژە بەوە دەکات، کە گورزەکەى سەر خاکى قەتەر، بە بێهێوابوونى ئیسرائیل و ئەمەریکا لە وڵاتانى کەنداو دادەندرێت، کە لایەک نێوەندگیرى دانوستاندنەکان و لایەکى دیکە بە گەرمى میواندارى سەرکردەکانى حەماس دەکەن.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment