ئەمەریکا لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاری دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆنگرێسی ئەمەریکا دوو بڕیاری بەکارهێنانی هێزی لە دژی عێراق هەڵوەشاندەوە، بڕیارەکان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە (2002) و (1991) دەرچووبوون تایبەت بوون بە عێراق.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/9/11) باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەکات کە دەنگی دا لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەکارھێنانی ھێزی سەربازی دژی عێراق". باڵیۆزخانەکە دەشڵێت، "ئەم بڕیارە وەرچەرخانێکی گرنگە لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھاوڕێیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەیامێکیشە بۆ ڕای گشتیی نێودەوڵەتی کە عێراق لە ئاشتیدا ھاوبەشە و لە پرسی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی پێگەیەکی کاریگەری هەیە".

باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن لە پەیامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئەم ھەنگاوە، نوێنەرایەتی بەھێزکردنی پرەنسیپی سەروەری نێوان ئەمەریکا و عێراق دەکات، لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکەین لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە لە نزیکترین کاتدا".

لە پەیامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، "عێراق بە پێزانینەوە سەیری ئەم ھەنگاوە مێژووییە دەکات کە یارمەتیدەر دەبێت لە بەھێزکردنی وڵاتەکەمان وەک دەوڵەتێکی ھاوبەشی بەرپرسیار بۆیە بە دڵنیاییەوە پابەندبوون دووپات دەکاتەوە بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پاڵپشتیی سەقامگیری ناوچەیی و ھاوکاری نێودەوڵەتی".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین