پەیمانگەى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل: پێگەى تەلئەبیب لە ئەمەریکا پاشەکشە دەکات وەرگێڕان

نوچەنێت

ئامادەکردنى: ئیلداد شافێت وەتيد ساسۆن

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى نەتەوەیى (INSS) جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە پێگەى ئیسرائیل لە ئەمەریکا تووشى قەیرانێکى بێپێشینە بووە، ئەو پاڵپشتییە کلاسیکەى ئیسرائیل  کە لاى دیموکراتەکان هەبوو تووشى پاشەکشەى بەرچاوبووە، پەیمانگە باس لەوەش دەکات دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێک کۆمارییەکانیشى گرتۆتەوە، بۆ ئەوەش چەند پێشنیارێکى کردووە، تاوەکوو حکومەتى ئیسرائیل بۆ گێرانەوەى پێگەى خۆى بە زوویى بیانکات. 

پاشەکشەى پاڵپشتى ئیسرائیل لەنێوان هەردوو رەوتى سیاسیى هەیە، راپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن رایگشتى بەرانبەر ئیسرائیل راستەوخۆ کاریگەرى بە هەڵوێستى نەرێنى ئیسرائیل لەو جەنگە و دۆخى مرۆیى لە کەرتى غەزەوە هەیە، هەروەک پاشەکشەى بەراوچاو لە پاڵپشتى تێبینى دەکرێت و رەخنەکان لە ناوەندەکانى رەوەندى جوو لە ئەمەریکا زیادى کردووە، بەتایبەت لە لایەن رەوتى لیبراڵەوە رەخەکان زیادى کردووە، ئەو ئاراستەیەى رەخنەگرتنیش زیان بە ئازادى سیاسى و سەربازیى ئیسرائیل لە کارکردن دەگەیێنێت، دەبێتە هەڕەشەیەکى راستەقینە بۆ ئاسایشى ئیسرائیل، تەلئەبیب پشتى بە سەرۆکێک دەبەستێت کە بۆچوونەکانى زۆر دەگۆڕێت (کە مەبەست لێى دۆناڵد ترەمپ)ە، رەخنەکان لە جووڵەکانى ئیسرائیل و پاڵپشتییەکان بۆى لە ناو کۆمارییەکان بەرەو زیادبوونەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئاستى رەخنەکان لە بنکەى جەماوەرى دیموکراتەکان بەرەو سەرکردایەتى داهاتووى ئەو حزبە بگوازرێتەوە، لە بازانەیەک زیان لەو پابەندیەى رابردوو بە ئیسرائیل بدات. هەرچەندە ئیسرائیل تاوەکوو ئێستا بنکەى پاڵپشتى فراوانە، بەتایبەت لەنێوان جووەکانى ئەمەریکا و بەتەمەنەکان و موحافیزکارەکانى و مەسحییە ئینجلیییەکان، بەڵام ئەو بنکە جەماوەرییە بە تەنیا گرەنتى پاڵپشتییەکى فراوان و جێگیر ناکات.

ستراتیژیى راگەیاندن پاڵپشتى گۆڕانکاریى ریشەیى لە سیاسەتەکان ئاراستەکان ناگۆڕی و پێگەى ئیسرائیل ناگێڕێتەوە، بەڵکوو پێویستە لەسەر ئیسرائیل هەنگاوى روون بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بنێت، باشکردنى دۆخى مرۆیى لە کەرتى غەزە و داڕشتنى ستراتیژێکى درێژمەودا گرەنتى سەقامگیرى پەیوەندییەکانى ئیسرائیل لەگەڵ ئەمەریکا دەکات.

بە درێژایى ساڵانى رابردوو ئیسرائیل بە هاوپەیمانێکى سەرەکى ئەمەریکا دادەندرێت، پاڵپشتى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل سنوورەکانى تێپەڕاندووە، بە شێوەیەکى فراوان پشتى بە بەرژەوەندى هاوبەش بەستووە، بەتایبەت لە بەها قووڵ و پەیوەندییە ئەمنییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا لەو چەند ساڵەى دوایى بەتایبەت بەهۆى جەنگ لە کەرتى غەزە،  چەند ئاراستەیەک دەرکەوتوون ئاماژەکانى گۆڕانى لە هەڵوێستیان زیادى کردووە، تەنانەت گۆڕانکارى هەڵوێستى دامەزراوەیى لە ئەمەریکا گۆڕاوە، ئەو گۆڕانکارییەش بەتایبەت لەنێوان لایەنگرانى دیموکراتەکانە، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا پاڵپشتى بەرچاو لەنێوان کۆمارییەکان هەیە بەتایبەت لەنێوان گەنجەکانى سەر بەحزبن، ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵێک فاکتەرى هەیە، دیارتریان گۆڕێنى لە پێشینەکانە لە ئەمەریکا لە پاڵ رازى نەبوون لە هەڵسوکەوتى ئیسرائیل لەم ساڵانەى دوایى بەتایبەت جەنگى غەزە.

 لە مانگى تەمووزى (2025) پەیمانگەى گالوب راپرسیەکى نوێى بڵاوکردەوە، لە (32%) ئەمەریکییەکان بە ئەرێنى سەیرى هێرشە سەربازییەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە دەکەن، بەراورد بە مانگى ئەیلوولى (2024) لە (10%) دابەزیووە، هەروەها لە (60%) دژ بە هێرشە سەربازییەکانى ئیسرائیلن.

ئەو راپرسیە هاوکاتە لەگەڵ ماوەیەکى کەم لە کۆتاییهاتنى جەنگ لەگەڵ ئێران و دەستپێکردنەوەى گەڕێکى نوێى گفتوگۆکانى نێوان حەماس و ئیسرائیل لەسەر راگەیاندنى جەنگ و رێککەوتنى ئازادکردنى بارمتەکان، کە لەو کاتەدا سەردێڕى سەرەکى راگەیاندنە سەرکییەکان لەسەر خراپى دۆخى مرۆیى بوول ە غەزە، لەوانە برسىێتى گشتى و بەرزبوونەوەى ژمارەى کوژراوانى خەڵکى مەدەنى لە کاتى هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانى خواردن لە ناوەندەکانى "سندوقى بەدەوەچوونى هاوکارى مرۆیى لە غەزە" کە لایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە پاڵپشتى دەکرا، جگە لەوەش راپۆرتەکان باس لە هێرش بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە بەشى رۆژئاوا دەکەن لەسەر دەستى جووە توندڕەوەکان، لەوانەش کوژرانى هاووڵاتیەکى ئەمەریکى. 

وەک پێشوو راپرسییەکان بۆشایى گەورەیان سەبارەت بە لایەنگرى حزبى لەنێوان دیموکراتەکان دەرخستووە، کە لە (8% پاڵپشتى) کۆمارییەکان لە (71% پاڵپشتى) سەربەخۆکان لە (25% پاڵپشتى) ئەو ژمارەى کە لە هەمووان دیارتر و مایەى نیگەرانییە لەو راپرسییە ئاراستەیەکە ئەمجارە روونتر رەخنەى توند لە ئیسرائیل دەگرێت کە تەمەنیان بچووکە، لەوانەش کۆمارییەکان، تەنیا (9%) لە هەموو بەشداربووان تەمەنیان نێوان (18 بۆ 34) ساڵى پاڵپشتی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لە غەزە کردووە.

سەبارەت بە رایگشتى ئەمەریکى بە روونى پاشەکشەى بێگەى ئیسرائیل بەڕوونى راپرسیەکانى دیکەى دیارە:

  • لە مانگى نیسان راپرسیەکى ناوەندى بیۆ بۆ لێکۆڵینەوە دەریخست کە لە (53%) ئەمەریکییەکان بۆچوونى نەرێنى خۆیان بەرانبەر ئیسرائیل راگەیاندووە، کە بەراورد بە راپرسیەکى دیکە کە لە مانگى شوباتى (2014) کراوە (10) خاڵ زیادى کردووە، بەرزبوونەوەى هەستى نەرێنى زۆر بە روونى لەنێوان کەسانى بەتەمەن لە دیموکراتەکان و گەنجانى کۆمارییەکان دیارە، لە واقیعدا بۆچوونەکان سەبارەت بە ئیسرائیل لەنێوان کۆمارییەکان یەکسانە، ئەوانەى تەمەنیان کەمترە لە (50) ساڵ، هەستى خۆیان بە ئەرێنى و هەندێکى دیکەیان هەستى خۆیان بە نەرێنى بەرانبەر دەوڵەتى جوو دەربڕیووە.
  • راپرسییەکى دیکە کە ئەنجوومەنى شیکاگۆ بۆ کاروبارى جیهانى لە پێنج دەریدەخات کە ئەمەریکییەکان لە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئیسرائیل بێهیوان، کە دەگاتە لە (50%) ئەوەش لە (1978) نزمترین رێژەیە، لەگەڵ ئەوەش پاڵپشتییەکان لەنێوان دیموکراتەکان بە شێوەیەکى بەرچاو پاشەکشەى کردووە.
  • راپرسییەکى دیکە کە زانکۆى ماریلاند لە مانگى ئابى ئەمساڵ ئەنجامى داوە، بۆ یەکەم جار هاوسۆزى ئەمەریکیەکان لەگەڵ فەڵەستینییەکان زیاتر دەبێت لە هاسۆزییان لەگەڵ ئەمەریکییەکان، لە (41%) پێیانوایە ئیسرائیل لە غەزە کۆمەڵکوژى یاخود نیمچە کۆمەڵکوژییان ئەنجام داوە. راپرسیەکى دیکە کە زانکۆى کۆینیبیاک لە مانگى ئابى (2025) ئەنجامى داوە، رێژەى ئەوانەى دژى هاوکاریى سەربازیی ئەمەریکین بۆ ئیسرائیل گەیشتۆتە لە (60%) ئەوەش بەرزترین ئاستى دژایەتى لە دەستپێکى هێرشەکانى بزووتنەوەى حەماسە بۆ سەر ئیسرائیل لە حەوتى ئۆکتۆبەرى (2023) هەروەک لەو راپرسییە هاتووە کە لە (77%) لە دیموکراتەکان لە (20%) لە کۆمارییەکان پێیانوایە ئیسرائیل لە غەزە کۆمەڵکوژى ئەنجام دەدات.

ئەو داتایانە رەنگدانەوەى ئەو گۆڕانکارییە ریشەییە مێژوویەن: لە رابردوو پاڵپشتى ئیسرائیل لەنێوان هەردوو بەرەى سیاسى یەکسان بوو، ئەو بۆشاییە لە چارەگە سەدەیەک فراوانتر بووبێت، بەتایبەت لەو چەند ساڵەى دوایى گەیشتە ئاستێکى بێپێشینە, ئوەش رەنگدانەوەى گۆڕانکاریى ئایدۆلۆژى هەموو حزب نییە بە تەنیا، بەڵکوو بە سیاسیبوونێکى زیادکراوە لە دۆزى ئیسرائیل ــ فەڵەستینى، بە جۆرێک هەڵوێست بەرانبەر ئیسرائیل بۆتە پرسێکى نیشتیمانى .

لە خولى یەکەمى سەرۆکایەتى ترامپ دۆخەکە خراپ بوو، هەندێک لە دیموکراتە پێشکەوتووخوازەکان پاڵپشتى فەڵەستنییەکانیان لە ئەجێنداى فراوانتر بۆ خەباتى کۆمەڵایەتى دەکرد، بەتایبەت لەدواى دواى ناڕەزاییەکانى جووڵانەوەى "ژیانى رەشپێستەکان گرنگە". لە چوارچێوەى  جەنگى شمشێرى ئاسنى، سەرەڕاى پاڵپشتى ئیدارەى بایدن بۆ ئیسرائیل، رەخنەگرتن لە ئیسرائیل لەبەر ئەشکەنجەدانى هاووڵاتیانى مەدەنى لە غەزە پاشەکشەى دیموکراەکان بە شێوەیەکى بەرچاو پاشەکشەى کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکانى راپرسى بەروونى ئاماژە بەوە دەکەن کە پاڵپشتى کۆمارییەکان بەتایبەت لەنێوان گەنجانیان ئەمەرۆ بۆ یەکەم جار لە دواى چەندین ساڵ پاشەکشەیەکى بەرچاوى خۆى بینیووە، تەنانەت دواى گۆڕانکارى ئیدارەش کە کە تا ئێستا جەنگى شمشێرى ئاسنى کاریگەرى لەسەر رایگشى هەیە.

  • لەنێوان دیموکراتەکان جەنگى دەنگەکانى دژ بە سیاسەتى ئیسرائیل بەهێزبوون، لەوانە بانگەوازى بەستنەوەى هاوکارییە سەربازییەکان بە جێبەجێکردنى مەرجە مرۆییەکان.
  • لەنێو ئینجلییە گەنجەکان وێنەى غەزە بۆشایى لەگەڵ پەیامە کلاسییەکانى سەرکردایەتى ئاینى درووست کردووە.
  • لەنێوان راستڕەوەکان بەتایبەت پاڵپشتانى هەڵمەتى، "با ئەمەریکا سەرلەنوێ گەورە بکەین" گفتوگۆیەک سەبارەت بە سوودى ئەمەریکا لە هاوکارییە بێ مەرجەکانى ئیسرائیل درووست بووە.

ئاراستەى دیموکراتەکان 

سەرەڕاى ئەوەى ئاراستەکانى رایگشتى و بەتایبەت لەنێوان دەنگدارى دیموکراتەکان، ئیدارەى بایدان پاڵپشتى فراوانى بە ملیاران دۆلار و چەک و پێداویستى سەربازیى و پارێزگارى دیپلۆماسى لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارى سەربازیى راستەوخۆ دژ بە حزبولڵا و ئێران پێشکەش بە ئیسرائیل کرد.لەگەڵ ئەوەشدا پاڵپشتى ئیسرائیل لەنێوان لایەنگرانى دیموکراتەکان پاشەکشەى گەورەى کردووە، کاریگەرى لەسەر سەرکردایەتى حزب هەیە، لە مانگى تەمووزى (2025) چل ئەندامى دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنى پیران داواى دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکانى ئاگربەستیان کرد و پەیوەست بە هاوکارییە مرۆییەکان رەخنەیان لە سیاسەتەکانى ئیدارەى ترەمپ  گرت.

لەدواى چەند رۆژێک زۆرینەى ئەنجامانى دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنى پیران دەنگیان لە بەرژەوەندى رەمزى سیناتۆر بیرنى ساندرز دا، کە داواى کردبوو سنوورێک بۆ فرۆشتنى چەک بە ئیسرائیل دابندرێت.

ئەگەرى بەهێز ئەوەیە ئەو رەخنە توندانە لە ناوەندەکانى بنکەى جەماوەرى دیموکراتەکان لە هەر سەرکردەیەک داهاتووى حزبى سەخت بکات بۆ ئەو بەڵێنانەى پێشتر بە ئیسرائیلى دابوو، لەو چوارچێوەیە پێویستە ئاماژە بە داوایەکى جیک سۆلیڤان، راوێژکاریى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا لە ئیدارەى بایدن بکەین، کە دیموکراتەکان لە کۆنگرێس دەنگیان لە دژى رەوانەکردنى چەک بۆ ئیسرائیل دا.

گرنگە ئاماژەبەوە بکەین، هەڵسوکەوتى حکومەتى ئیسرائیل کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر پاشەکشەى پاڵپشتییەکان هەیە، ئەوەش نەک تەنیا بەهۆى جەنگ لە کەرتى غەزە، بەڵکوو هۆکارەکەى زیادبوونى بۆشاییە لەنێوان بەها هاوبەشەکان و لەگەڵ تەرکیز کردن لە زیانگەیاندن بە دیموکراسى و بایەخدان بە مافەکانى مرۆڤ و هەڵسەنگاندنى حکومەتى ئیسرائیل کە دەستبەردارى پرەنسیپى پاراستنى رێککەوتنى حزبى بووە، ئەوەش بە شێوەیەکى سەرەکى بەرەو پەیوەندى لەگەڵ کۆمارییەکان دەچێت، کە ئەو فاکتەرانەش بەشدارن:  

  • تۆمەتبارکردنى بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیران بە بژاردەکەى بەردەوامیدانە بە جەنگ لە کەرتى غەزە و پارێزگارى لە حکومەتى ئیئتیلافى.
  • دژایەتى خواستى حکومەتى ئیسرائیلى بۆ گواستنەوەى دانیشتوانى فەڵەستین لە کەرتى غەزە و لکاندنى بە ئیسرائیل.
  • بانگەشەى ئەوەى ئیسرائیل یاسا نێودەوڵەتییەکانى پێشێل کردووە، لە رێگەى سەپاندنى کۆتوبەندى توند لەسەر هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتى غەزە و بەکارهێنانى هێز دژى دانیشتوان تاوانى جەنگ و تاوانى دژ بە مرۆڤایەتى ئەنجام داوە.
  • تۆمەبتارکردنى ئیسرائیل بە ئاسانکاریى لەگەڵ جووە توندڕەوەکانى هێرشیان کردۆتەوە سەر فەڵەستینییەکان لە بەشى رۆژئاوا.

ئاراستەکانى ناو کۆمارییەکان 

ترەمپ و ئیدارەکەى بەرەدەوامە لە پێشکەشکردنى پاڵپشتى سەربازیى و سیاسى فراوان بۆ ئیسرائیل، سەرەڕاى بایەخیان بە بەهێزکردنى پەیکەرى نوێ لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، فراوانییە لە بازنەى رێککەوتنى ئیبراهیمیە، بەڵام روون نییە، ئیدارەى ترەمپ فشار دەکەنە سەر ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانى دەستبەجێ بە جەنگى غەزە، کە مەرجێکى سەرەکییە بۆ هەنگاونان لەو ستراتیژیەتە. بڕیارى ترەمپ بە هێرشکردنە سەر وێستگەى ئەتۆمى لە نەتەنز و فۆردۆ، وەک مەرجێکى سەرەکى بوو، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى نێوان ئیسرائیل و ئێران لە مانگى حوزەیرانى (2025) كە ئەوەش دەربڕینێکى روونى ئەو پاڵپشتیەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا تەنانەت لەناو کۆمارییەکان بەڵگەى رەخنەگرتن لە هەڵسوکەوتى ئیسرائیل زیاد دەکات و پرسیار لەسەر لۆژیکى بەردەوامى هاوکارییەکان درووست بووە، تاوەکوو ئێستا راستڕەوى ئەمەریکى ئامادەیە پاڵپشتى گەورەى ئیسرائیل بکات، بەڵام لەناو گەنجە موحافیزکارەکان گوتارى "ئەمەریکا لەپێشینەیە" بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە، ئەوەش پێویستى هاوکارى دەرەکى بە شێوەیەکى فراوان کۆتایی پێدەهێنێت، کە هاوکارییەکانى ئیسرائیلیش دەگرێتەوە.

هەریەک لە تاکر کارلسۆن و ستیڤ بانون چارلى کیرک، وەک خاوەن بۆچوون هۆشدارییان داوە لە هەژموونى زۆرى لیژینەى کاروباری گشتى ئەمەریکى ئیسرائیلى (AIPAC) فشارەکانى بۆ هێرشکردن لەبرى ئیسرائیل، زۆرینەى دامەزراوە کۆمارییەکان دەستیان گرتووە بە پاڵپشتى ئیسرائیل، بەڵام هەندێک لە ئەندامانى کۆنگرێس لە کۆمارییەکان بەم دواییە چوونە پاڵ ئەو رەخنانە، دیارترینیان مارگۆرى تایلۆر گرین، کە ئیسرائیل بە ئەنجامدانى کۆمەڵکوژى لە غەزە تۆمەتبار دەکات.

ئەو گۆڕانکارییە بۆشاییەکە لەنێوان سەرکردایەتى و جەماوەرى ئەو حزبە، کە تاوەکوو ئێستا پاڵپشتیان بۆ ئیسرائیل یەکلابۆتەوە، بەشێکى کەم لە کۆمارییەکان تەمەنیان بچووکە، ئامادەیان بۆ ئیسرائیل بە لەبەرچاوگرتنى ئەوەیە کە کاردەکەن لە بەرژەوەندى ئەمەریکا بەراستەوخۆ، پاڵپشتى ئیسرائیل لە نێوان گەنجانى کۆمارییەکان پاشەکشەى کردووە، لەوانەى کۆمەڵگەى ئینجلیى، ئەوەش فشارێکە لەسەر سەرکردایەتى کۆمارییەکان کە درک بە گۆڕانکارى لە رایگشتى ناوخۆیى حزبەکەیان دەکەن.

جووەکانى ئەمەریکا

جگە لە چەند راپرسییەک بۆچوونى کەم و متمانەپێکراوە سەبارەت بە هەڵوێستى ئەمەریکییەکان لە ئیسرائیل و جەنگى غەزە بوونى نییە، بەگوێرەى راپرسییەکانى ناوەندى زانیارییەکانى دەنگدەرانى دەنگدەرانى جوو لە دواى هێرشەکانى بزووتنەوەى حەماس رێژەى پاڵپشتى بۆ لە (82%) بەرزبۆوە، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا بۆ لە (69%) پاشەکشەى کردووە.

رێکخراوە گەورەوکانى جوو وەک یەکێتییە سەرەکییەکان و بەرەى نیشتیمانى بۆ ئەمەریکا کۆنفراسى سەرۆکەکان رێگە نادەن رەخنەى راستەوخۆ لە ئیدارەدانى جەنگ بگیرێت، بەڵام باڵى لیبراڵەکان بە سەرۆکایەتى بزووتنەوەى چاکسازیى لە مانگى تەمووزى (2025) راگەیێندراوێکى توندى بڵاوکردەوە، تێیدا رەخنەى لە برسیکردنى هەزاران فەڵەستینى لە غەزە گرت و بە بێبەشکردنى لە خواردن و خواردنەوە و دەرمان ناوى برد، تایبەتیش منداڵان، کە ئەوە کارێکى بێ پاساوە.

بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى ئەمنى سیاسى بە پاساوى بۆ فراوانکردنى بازنەى جەنگ و داگیرکردنى غەزە پاڵنەر بۆ لیژنەى جووى ئەمەریکى (کە رێکخراوێکى میانڕەوى خاوەن هەژموونە) بۆ ئەوەى هۆشدارییەکى جیاواز بەرانبەر مەترسییە گەورەکان دەربکات، لەسەر دۆخى بارمتەکان و ژیانى هاووڵاتیانى مەدەنى لە هەردوولا. لەپشت پەردەوەش هۆشدارى دایە سەرکردەکانى جوو کە قەیرانێکى بێپێشینە لە پێگەى ئیسرائیل لە ئەمەریکا هەیە، لەو چوارچێوەیە یەکێتى نیویۆرک  ملیۆنێک دۆلارى دا بە رێکخراوى هاوکاریى ئیسرائیلى بۆ هاوکاریی مرۆیى لە غەزە.

 پوختە و پێشنیارەکان

بە کورتى دۆخى ئیسرائیل لە ئەمەریکا بە قەیرانێکى بێپێشینە تێدەپەڕیت: تاوەکوو ئێستا هەندێک لە رێکارەکانى پاڵپشتى کلاسیکین، بەتایبەت لەناو بەتەمەنەکان ئەو پاڵپشتییە جێگیرە، پاڵپشتى ئیسرائیل لەنێوان دیموکراتەکان و سەربەخۆکان پاشەکشەى کردووە، تەنانەت لەنێوان هەندێک لە کۆمارییەکانیش ئەو پاشەکشەیە هەیە، ئەوەش دەلالەتى مەترسیدارى هەیە، لەو قۆناغەى ئێستا ئیسرائیل بەشێوەیەکى بەرچاو پشت بە سەرۆکێک دەبەستێت کە بۆچوونەکان زوو دەگۆڕێت، سەرەڕاى دەسەڵاتى بەسەر حزبەکەى رەخنە دەگرێت، هەست بە بێهیوایى زیاد بەرانبەر جووڵەکانى ئیسرائیل و ئاستى پاڵپشتى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل دەکات. ئەو ئاراستانەى رەخنەگرتن تەنیا رەنگدانەوەى لەسەر لە هەڵسوکەوتى سەربازیى و سیاسیى ئەمەریکا نابێت، بەڵکوو رەنگدانەوەى لەسەر گۆڕانکاریى لە بەها و لەپێشینەى رایگشتى ئەمەریکا دەبێت.پاشەکشەى هاوسۆزیى حزبی لەگەڵ ئیسرائیل زیاد بە توانا ستراتیژیى و چالاکییەکانى دەبێت، سنوورێک بۆ نەرمی سیاسی دادەنێت، دەیخاتە بەردەم ئاڵنگەرییە هەرێیمیەکان، بۆیە پاشەکشەى پاڵپشتى ئەمەریکى تەنیا پرسێکى سیاسی نییە، بەڵکوو هەڕەشەیەکى راستەقینیە بۆ ئاسایشى ئیسرائیل.

لە سایەى ئەو واقیعە ئیسرائیل بۆ راگرتنى پاشەکشەى بەردەوام و گرەنتى مانەوەى ستراتیژی و و دیپلۆماسى لە داهاتوو تەئلئەبیب پێویستى بە ستراتیژێکى چڕە، ستراتیژیى راگەیاندن پەیوەندییەکى راستەوخۆ شەفافى نییە بە سیاسەتى کردەیى، لە گۆڕینى ئاراستەکانى ئێستاش سەرکەوتوو نابێت، هەڵسەنگاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەبێ هەنگاونانى کردەیى بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەزە، ئیسرائیل لە گێڕانەوەى پێگەى خۆى لەلاى رایگشتى و سەرکردایەتى سیاسی لە ئەمەریکا تووشى بەربەست دەبێت.

گێڕانەوەى ئەو پاڵپشتییەى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل پڕۆسەیەکى درێژ دەبێت، بەڵا لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکوو ئێستا ئیسرائیل هاوپەیمانى گرنگى لە جووەکانى ئەمەریکا و بەتەمەنەکان و مەسحیى ئینجلیزى و موحافیزکارەکان هەیە، بۆ بونیادنانەوە لەسەر ئەو بنەمایە و گێڕانەوەى پاڵپشتى حزبى پێویستە بەخێرایى ئەو هەنگاوانە بگرینەبەر و برەویان پێ بدەین:

  • پێویستە لەسەر ئیسرائیل پلانێکى بەرنامەبۆداڕێژراو پێشکەشى حکومەت و رایگەشتى ئەمەریکا بکات، کە ئامانجە سیاسى و ئەمنییەکان و خشتەى زەمەنى و بنەما دیارەکانى تێدا بێت، کە نیەتى خۆى بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى غەزە روون بکاتەوە، نەک بەردەوامیدانى.
  • پێویستە ئیسرائیل رێگە بە چوونى هاوکارییە مرۆییەکان لەسەر بازنەیەکى فراوان بۆ کەرتى غەزە بدات، کە (دەرمان و خۆراک و سووتەمەنى)ى لەخۆى گرتبێت، ئەوەش بە هەماهەنگى لەگەڵ دەستە نێودەوڵەتییەکان بێت، راپۆرتى شەفاف پێشکەش بە رایگشتى و ئەمەریکى و کۆنگرێس بکات لەسەر ئەو هەنگاوانەى بۆ دانانى سنوور لە زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانى سیڤیل.
  • پێویستە دووبارە کەناڵە راستەوخۆکان لەگەڵ سەرکردەکانى دیموکراتەکان بکاتەوە، لە هەمانکاتدا پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆمەڵگەى جوو و کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان و کۆمەڵە خوێندکارییەکان بکاتەوە، ئەوەش لەپێناو دانانى سنوورێکە بۆ نامۆبوون و بەهێزکردنى تێگەیشتنى جەماوەرە لەوەى کە ئیسرائیل وشیارە بەرانبەر مەترسییە ئەخلاقییەکان و بەهاکان پێویستییەکان بۆ کۆمەڵگەى دیموکراسى.

پێویستە لەسەر ئیسرائیل ئامادەیى خۆى بەرەوپێشبردنى هەنگاوە سیاسییەکان دەربڕیت (بە نموونە، بەهێزکردنى دەسەڵاتى فەڵەستین و بەشدارى لە پڕۆسەى هەرێمى بە چاودێرى ئەمەریکى) ئەوەش وەک بەڵگەیەک لەسەر پابەندى بە بەهێزکردنى چارەسەریى ئایندە بۆ دۆزى فەڵەستین، نەک تەنیا ئیدارەدانى بەردەوامی ململانێکان.

سەرچاوە: ماڵپەڕى مەرکەزى ناتور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین