سەرۆکى سووریا پێشوازى لە شاندێکى سەربازیى ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان
ئەحمەد شەرع، بە هاوڕێەتى لەتیفە دروبى، خانمى یەکەمى سووریا لە کۆشکى گەل لە شاندێکى باڵاى ئەمەریکا بە سەرۆکایەتى تۆم باراک کرد، لە دیدارێکدا گفتوۆگیان لەسەر هەماهەنگى سیاسى و سەربازیى کرد.

ئەمرۆ هەینى (2025/9/11) ماڵپەڕى (سانا) بڵاوى کردەوە، سەرۆک کۆمارى سووریا پێشوازیى لە تۆم بارک و چارلز بەرادلى کۆپر، فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى و سۆزان کۆپرى هاوسەری و ژماریەک بەرپرسى باڵاى ئەمەریکا کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر ئاسۆکانى هەماهەنگى لە بوارى سیاسى و سەربازیى کرد، کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هەردوو وڵات.

بەگوێرەى راگەیێندراوى سەرۆکایەتى سووریا، لە بەشێکى دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر سەر قووڵکردنەوەى ئاسایش و سەقامگیرى لە سووریا و ناوچەکە کرد.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتى سووریا دیدارەکە لە کەشێکى ئەرێنى بەڕێوەچووە، هەردوو سووربوونى هاوبەشیان نیشاندووە لەسەر بەهێزکردنى هاوبەشى ستراتیژیى و فراوانکردنى کەناڵەکانى پەیوەندى نێوان دیمەشق و واشنتن لەسەر هەموو ئاستەکان.

لەدواى روخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد لە (2024/12/8) پەیوەندییەکانى نێوان ئەمەریکا و سووریا چۆتە قۆناغێکى نوێ، چەند رێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین