بۆچى دانم بە دەوڵەتى فەڵەستین دانا؟
نوچەنێت
نووسینى: کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دەزانم ئەو بڕیارى داننانم بە دەوڵەتى فەڵەستین دڵەڕاوکێ و تووڕەیى لاى زۆرێک لە ئیسرائیل درووست دەکات، لەسەر ئەو بنەمایە وەک دۆستێک بۆ ئیسرائیل دەمەوێت ئەو بڕیارە روون بکەوە، بۆچى بڕوام وایە هەنگاوێکى گرنگە بەرەو ئاشتى و ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى ئیسرائیل لەگەڵ دراوسێ و ناوچەکە بە تەواوى.
لەسەرەتاوە دەمەوێت بڵێم، هەموو کات دۆخى رفێندراوەکان لە هزرم دایە، لە بەریتانیا چاوم بە کەسوکارییان کەوت، دەبینم لە چ ئازارێکدان کە هەموو رۆژێک پێیدا تێدەپەڕن، لە چوارچێوەى کەسوکارى زۆرم لە ئیسرائیل هەست بەو ئازارە قووڵ و دۆخە ناخۆشیە دەروونیەیان دەکەم، کە لەو دوو ساڵەى رابردوو پێیدا تێپەڕیوون.
لەسەر ئەو بنەمایە دەگەڕیمەوە و داواى ئازادکردنى دەستبەجێ و بەبێ مەرجى رفێنەران دەکەم، هەموو هەوڵێک پاڵپشتى گەڕانەوەیان دەکەین یۆ ناو کەس و کارییان، من بڕوام بە دانوستاندن لەسەر ئاگربەست و رێککەوتنى درێژمەودا هەیە، کە ئەو رۆژە نزیک دەکاتەوە کە تێیدا دەردەچن بەرەو ئازادى.
دۆخى ئەو ناوچەیە لەو قۆناغەى ئێستا توندوتیژیى و نەهامەتى قووڵ دەکاتەوە، خزمەت بە کەس ناکات، ئازار و نەهامەتییەکان لە ئیسرائیل بەرگەى مەرگ ناگرێت، بەرگەى وێرانکاریى و برسێتى لە غەزە ناگیرێت، پێویستە ئەو دۆخە کۆتایی بێت، من هانى حکومەتى ئیسرائیل دەدەم هێرشەکان رابگرێت و دەرگاى هاوکارییەکان بەڕووى غەزەدا بکاتەوە.
خەڵێکى بێتاوان لە هەموو لایەک شایەستەى دەرفەتى بونیادنانەوەى ژیانى خۆیانن، ئێمە پابەندین بە گۆڕینى ئاراستەکە، بە بۆچوونى من ئاشتى هەمیشەیى ئەوکاتە دێتەدى کە ئیسرائیل ئارام و پارێزراوبێت، لە پاڵیشیدا دەوڵەتى فەڵەستین سەقامگیر بێت، ئێستاش نە ئەومان هەیە نە ئەم.
ئەوە ئەو هۆکارییە وامان لێ دەکات کە کۆدەنگییەک لەگەڵ سەرکردەکانى ئەو ناوچەیە درووست بکەین، بۆئەوەش پلانى چوارچێوەیەکمان بۆ ئاشتى داناوە، ئەوە تەنیا پەیوەست نییە بە پلانى ئاشتى، بەڵکوو پلانێکى فراوانترە ئامانجى یەکخستنى خەڵکە ــ ئیسرلئیل، وڵاتانى عەرەبى، ئەمەریکا و ئەوانەى دیکە ـــ سەبارەت بەو دید هاوبەشە و زنجیرەیەک هەنگاو کە دەبێتە هۆى ئەوەى هەڵوێستمان سەبارەت بە ئاگربەست لە غەزە بەرەو گفتوگۆ و دانوستاندنە هەمیشییەکان بۆ چەکدانان ببات.
لەو چوارچێوەیە ئێمە دانانمان بە دەوڵەتى فەڵەستین دانا، هیچ هەنگاونانێک بەرەو ئاشتى و ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان ناچێتە پێشەوە، بەبێ داننان بە دەوڵەتى فەڵەستین لە پاڵ دەوڵەتى ئیسرائیل، پێویستە روون بێت: داننان تەنیا پاڵپشتى بنەماى دوو دەوڵەتى نییە، بەڵکوو رەتکردنەوەى ئەو تووندڕەووانەیە کە خەونى لەناوبردنى دەوڵەتى ئیسرائیل دەبینن و ئەوانەشى کە دەیانەوێت دانیشتوانى فەڵەستینى دووربخەنەوە.
ئەوانەى بانگەشەى ئەوە دەکەن کە ئەو چارەسەر دیارییەکە بۆ حەماس، من بۆیان روون دەکەمەوە کە بەو جۆرە نییە، داواى ئێمە یۆ چارەسەرى راستەقینەیەکە کە بریتییە لە دوو دەوڵەت، ئەوەش هەڵوەشاندنەوەى تەواوى ئەو دیدە پڕ رقەیە، واتاى ئەوەیە حەماس لە داهاتوو رۆڵیان نابێت ــ نەک وەک بەشێک لە دەسەڵات و بەشێک لە ئاسایش ــ بەریتانیا حەماسى لە یاسا دەرکردووە، وەک رێکخراوێکى تیرۆرستى سزاى بەسەر سەپاندووە، ئێمە بەوەندەش ناوەستین. من فەرمان کردووە بە کارکردن بۆ سزاى دیکە لەسەر بەرپرسانى باڵاى حەماس لە چەند هەفتەى داهاتوو.
بۆ ئەوانەى ترسیان لەوە درووست کردووە کە دەوڵەتى فەڵەستین هەڕەشەیە لەسەر ئیسرائیل رێگەم بدەن کە بەڵێنیان پێ بدەین، ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەموو جیهان کاردەکەین بۆ گرەنتى ئەوەی کە ئەو دەوڵەتە نابێتە هەڕەشە، هەڵوێستمان روونە کە دەبێت ئەو دەوڵەتە خاوەنى سوپا و چەکى ئاسمانى نەبێت، خودى سەرۆک عەباس پاڵپشتى ئەوە دەکات، هەروەک ئەو پرەنسیپەى کردە بنەمایەکى ریشەیى لە دەسەڵاتى فەڵەستینى.
بۆ ئەوانەشى دەترسن حەماس لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوێت و کۆنتڕۆڵى بەشى رۆژئاوا بکات، ئەوا هەڵوێستمان روونە، ئێمە رێگە نادەین هیچ پارتێک لە کێبڕکێى هەڵبژاردنى فەڵستینى بەشدار بکات، ئەگەر سیاسەتى ناتوندوتیژى پەیڕەو نەکات، ئەوەش ئەو چرکەساتەیەى گۆڕانکارییە بەو ئاراستەیە، کە گەڕانەوەیە بۆ رێگەى ئاشتى.
ئێمە دەمانەوێت داهاتووێک ببینین خەڵکى ئاسایی بەبێ تیرۆر و توندوتیژى بژین، داهاتووێکیش بێت ئیسرائیل پەیوەندییەکى سرووشتى لەگەڵ هەموو دراوسێکانى هەبێت لەوانەش دەوڵەتى فەڵەستینى سەقامگیر و ئاشتیخواز، داهاتووێک ئیسرائیل بتوانێت بە ئاشتى و ئاسایش پەرە بە بووژاندنەوەى خۆى بدات.
دەمەوێت لەگەڵ ئیسرائیل کاربکەم بۆ مانەوەم لەسەر ئەو هیوایە تاوەکوو لە ژیاندام، بەو رۆحیەتەوە ئاواتەخوازم ساڵێکى نوێ ئاشتى و بەختەوەریى و تەنردوستباشى بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
سەرچاوە: مەرکەزى ناتور
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment