هێڵى ئاسنى خەونێکى عوسمانیە و سیستەمى نوێى هەرێمى بە ئاگادەهێنێتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

تورکیا و سووریا و سعوودیە و ئوردن سەرقاڵى لێکۆڵینەوە لە پلانى دووبارە کارپێکردنەوەى هێڵى شەمەندەفەرن کە مێژووەکەى بۆ سەدەیەک زیاتر پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەى ئەو هێڵە ببێتە پردێک هاوپەیمانەکانى رۆژئاواى ئاسیاى گۆڕاو بە رێڕەوە تازەکان ببسێتەوە.

جمیس نیکۆلسۆن لە کتێبى " سكة حديد الحجاز" لە دیمەشقەوە هێڵێکى ئاسینى بیابانە کانى ئوردنى تێپەراند و رێگەکەى بەور چیاکانى باکوورى رۆژئاواى سعوودیە لەت کرد، بۆ ئەوەیە ببێتە گەواهى لەسەر هێزى پاشەکشەکردووى عومانییەکان، کە تاوەکوو ئێستا لە دوورگەى عەرەبى ئامادەیى هەیە.

ماوەیەک بەر لە ئاوابوونى خۆرى دەوڵەتى عوسمانى سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەم پڕۆژەیەکى گەورەى بەناوى هێڵى شەفەندەفەرى حیجاز دەست پێکرد، ئەو پڕۆژەیە تەنیا ژێرخانێک نەبوو، بەڵکوو سیمبولێکى کۆکەرەوە بوو بۆ ئیسلام ئامانج لێى پاراستنى دەستپێوەگرتنى ئیمپراتۆرى عوسمانى بوول ە بەرانبەر مەترسى جیابوونەوەى خاکى عەرەبى بە پاڵپشتى عوسمانى.

دیدى سوڵتان روون بوو، هێڵەکە لە دیمەشقەوە دەستى پێکرد، ئەو شارە لانکەیەک بوو بۆ شارستانییەتەکان، بەشێکى سەرەکییە لە رێگەى ئاوریشم، پردێکە لەنێوان ناوەند و وڵاتى رافیدەین و پشت وڵاتى رافیدەین، دیمەشق وەک کۆنترین شار بەردەوام رۆڵى سەرەکى ئاینى و کلتوورى دیووە، وێستگەى سەرەکى حاجیان بوو بەرەو مەکە و مەدینە.

هێڵى ئیمپراتۆرەکان

لە کۆتایی سەدەى نۆزدە حاجیانى ئەنادۆڵ و ئاسیاى ناوەڕاست و ناوچەکانى دیکە خۆیان لە گەشتە درێژە وشکانیی و پڕ لە مەترسیەکانى بیابان و کێوەکان و رێگرەکان دەپاراست.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى کەشتى هەڵمى لەدواى پەنجاکانى سەدەى نۆزەدە و کردنەوەى کەناڵى سوێس رێگەى حەج بەرەو دەریا گۆڕا، بەو جۆرە عوسمانییەکان خۆیان لەبەردەم کێبڕکێى راستەوخۆى بەریتانییەکان دۆزییەوە، کە لە رێگەى هندستانەوە کۆنترۆڵى گەورەترین کۆبوونەوەى مسوڵمانانیان کردووە.

لە (1900) سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەم دەستى بە بونیادنانى هێڵى ئاسنى حیجاز کرد, لە یەکى ئەیلوولى (1908) هێڵى نێوان دیمەشق و حیجاز کرایەوە، درێژى ئەو هێڵە (1322) کیلۆمەتر بوو ئامانج لێى بەستنەوەى ولایتە پەرشو بڵاوەکانى عوسمانى و بەهێزکردنى هاوکارى سەربازیى و قووڵکردنەوەى یەکێتى مسوڵمانان بوو لەژێر سێبەرى خیلافەت.

بەڵام داروخانەکە بە کردەیى دەستى پێکرد، پیاوانى بەریتانیان پەیوەندییان لەگەڵ هۆزە عەرەبەکان درووست کرد، بەڵێنى سەرەبەخۆییان پێدان، لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆڕشى گەورەى عەرەبى، هێڵە کرایە ئامانجى تەقاندنەوە و تێکدان.

رۆڵى جاسووسى بەریتانى تۆماس ئیدوارد لۆرانس "لۆرانسى عەرەب" بەناوبانگ بوو، ئەو شۆڕشە بەرهەمى یەک کەس نەبوو، بەڵکوو دەربڕى رۆحى سەردەمێک بوو کە خواستى جیابوونەوەى هەبوو.

لە کۆتایی جەنگى یەکەمى جیهان هێڵەکە کەوتە ژێر لمەوە و نەخشەى ئەو ناوچەیە بە گوێرەى رێککەوتنى سایکس ــ بیکۆ داڕێژرایەوە، ئەمڕۆ دواى سەدەیەک نەخشە و هاوپەیمانەکان جێگۆڕکێ دەکەن، لەگەڵ ئەو نەخشانە بایەخدان بە هێڵى حیجاز دەگەڕێتەوە.

هێڵى نوێ، هاوپەیمانە نوێکان

ئەمڕۆ تورکیا و سووریا و ئوردن و سعوودیە کار لەسەر زیندووکردنەوەى ئەو پڕۆژەیە دەکەن، بەڵام ئەمجارە ئامانجەکان رەهەندى رەمەزى تێدەپەڕێنن و رەهەندێکى ستراتیژیى و بازرگانى لە سایەى هاوپەیمانە گۆڕاوەکان و جەنگى ژێرخان وەردەگرێت.

لە (11)ى ئەیلوولى (2025) عەبدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ، وەزیرى گواستنەوەى تورکیا لە عەمان لەدواى کۆبوونەوەى لەگەڵ هاوتا سوورى و ئوردنیەکەى سەبارەبت بە یەکەم هەنگاوى کردەیى رایگەیاند، بۆ دووبارە کاراکردنەوەى ئەو هێڵە لایەنەکان لەسەر تەواوکردنى ئەو (30) كيلۆمەترەى لە خاکى سووریا نەماوە رێککەوتوون، هەوڵە تەکنیکیەکان بۆ بەستنەوەى ئەو هێڵە بە رێڕەوە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەى تورکیا دەست پێدەکات، بە تایبەت لە چوارچێوەى بەندەرى عەقەبە.

تورکیا تاکە وڵاتە خاوەنى تەکنەلۆژیاى شەمەندەفى خێرایى هەیە، پلانى بۆ یەکخستنى بەشەکانى لە هێڵەکانى ئێستا هەیە، بەوەش هێڵى پێشنیارکراوى نێوان ئیستەنبۆڵ و مەدینەى منەوەرە دەگاتە (3200) کیلۆمەتر، لەو ژمارەیە (1700) کیلۆمەتر لە قۆناغى یەکەم دایە، بۆ راکێشانى ئەو هێڵە پڕۆتۆکۆڵى جیاواز لەگەڵ سعوودیە بۆ راکێشانى هێلەکە لە ئوردنەوە بۆ مەدینە ئامادە دەکات، چواوەڕوان دەکرێت لە ساڵى (2026) دەست پێبکات.

لەنێوان سیمبوڵ و ستراتیژ

لە هەمان کۆبوونەوە هەر سێ وڵات لەسەر یاداشتى لێتێگەیشتنى گشتگیر بۆ هەماهەنگى لە بوارى گواستنەوەى وشکانى و هێڵى ئاسنى و رێڕەوەکان رێککەوتن، لەوەش گرنگتر: دەستپێکردنەوەى گواستنەوەى وشکانى نێوان تورکیا و ئوردن بە رێگەى سووریادا، کە ماوەى (13) ساڵە وەستا بوو.

هەروەک لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنى بەستنەوەى تورکیا کردووە بە دەریاى سوور لە رێگەى بەندەرى عەقەبە، کە دەروازەیەک بۆ بازاڕەکانى ئەفریقیا بکەنەوە، ئەو دەروازەیە  بە رێگەى تورکیا گەیشتنى راستەوخۆ بە ئەوروپا دەدات بە سووریا و ئوردن.

جگە لەوەش ئەو پڕۆژەیە تەنیا زیندووکردنەوەیەکى مێژوویى نییە، بەڵکوو شادەمارێکى زیندووى بازرگانى نوێیە، بەڵام پرسیارەکان سەبارەت بە پاڵپشتى دارایى و میکانزمى چوونە پاڵى بە کراوەیى دەمێنێتەوە.

ململانێى تمووحەکان و بە یەکگشتنى بەرژەوەندییەکان

ئەو پڕۆژەیە ئەوەندە سۆزدارانە نییە، ئەوەندەى پڕۆژەى ئایدۆلۆژى ــ سیاسییە، سەبارەت بە ئەنقەرە نوێنەرایەتى هێلى سیمبولى "عوسمانى نوێ" و "یەکێتى ئیسلامی" دەکات، پێگەى وەک هێزێکى هەرێمى بەهێز دەکات.

سعوودیە تمووحەکانى پەرش و بڵاوە، ئوردن هەوڵ دەدات سوود لە پێگەى جوگرافى و جێگیرى شەرعیەتى لە رێگەى چوونە پاڵ پڕۆژەیەک وەربگرێت کە هێزە گەورەکان سەرکردایەتى دەکەن.

بەڵام ئەو ئاڵنگەریانەش هەیە: ئەو هێڵە لە کوێ کۆتایی دێت؟ ئیستەنبۆڵ خاڵى دەستپێکى سرووشتییە، بەڵام کۆتاییەکەى لەنێوان مەدینەى منەوەرەیە (سیمبولێکى ئاینى بەبێ بەندەرە) جەدەش (نزکیترە لە دەریاى سوور و ئەفریقیا) پێشنیارێکى دیکەش هەیە بۆ درێژبوونەوەى بەرەو کەنداو  لە رێگەى عومانەوە، یاخود یەکخستنى لەگەڵ هێڵى ئاسنى کەنداو، بەڵام پاڵپشتى رۆژئاوا ــ ئەمەریکى و ئەوروپى بە دوور دەزاندرێت بمێنێتەوە.

هێڵێک لە رێگەى نا سەقامگیرى

گەورەترین ئاستەنگ سووریایە، جەنگ بە تەواوى پرد و وێستگەکانى وێران کردووە، بەڵام کێشەى قووڵتر سیاسەتە: ئایا سووریا یەکگرتوو دەبێت یاخود فیدراڵی؟

ئەگەر فیدراڵى قبوڵ کرا، تێپەڕى شەمەندەفەرەکان بە ناوچەى دروزەکان یاخود هێزەکانى سووریاى دیموکرات گرنتیکراو نابیێت، بەڵام سەپاندنى دەسەڵاتى ناوەندیش بەهێز دەبێتە هەڕەشە بۆ سەرهەڵدانەوەى جەنگ.

ئەوە یەکەمجار هەوڵ نییە: لە (2009) تورکیا و سعوودیە رێککەوتن لەسەر دووبارە بەگەڕخستنەوەى ئەو هێڵە بەڵام رووداوەکان زۆر بە خێرایى ئەو پڕۆژەیان پەکخست، دواى شەمەندەفەر لە (2011) لە عومانەوە بەرەو سووریا بەڕێککەوت.

دواتر تورکیا وێستگەیەکى لە تەرابلس ــ لبنان بە پاڵپشتى ئاژانسی "تیکا" نۆژەن کردەوە، مۆزەخانەیەکى بۆ مێژووى ئەو هێڵە درووست کرد، لە (2015) سعوودیە پێشنیارى کرد بخرێتە لیستى کەلوپورى جیهانى یونسکۆ، بەڵام سیاسەت هەموو شتێکى پەخست.

پارەدارکردن و بەربەستە تەکنییەکان
ئاڵنگەرییە جۆراوجۆرەکان: سووریا بە تەنیا ناتوانێت نۆژەنى بکاتەوە، تورکیا تووشى قەیرانى ئابوورى بووە، ئوردن سەرچاوەى پارەدارکردنى سنووردارە، پاڵپشتى نێودەوڵەتی یەکلاکەرەوە دەبێت.

چەندین بەربەستى تەکنیکى هەیە: جیاوازى لە پانتایى رێڕەوەکە، سیستەمى ئاماژەکان پێوەرى شەمەندەفەرەکان، هەروەک ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ سێ پڕۆژەى گەورە کە ئێستا هەیە یەکدەگرێتەوە، هێڵى شەمەندەفەرى کەنداو، نیۆم، رێگەى گەشەى عێراقى.
لەگەڵ ئەوەشدا گەڕانەوەى هێڵى ئاسانى حیجاز بۆ ئەجێنداى سیاسى هەرێمى رەنگدانەوەى قۆناغێکى نوێ لە دووبارە ریزبەندى، کە هەماهەنگى ئابوورى بەهێز دەکات، تەنانەت ئەگەر یەکێتیش نەچەسپێنێت، بەڵام تەرسییە سیاسیەکان لە روودانى شڵەژانى ناوخۆیى تورکیا بۆ ناڕوونى ئایندەى سووریا، لاوازى ئوردن و گۆڕانکارییەکانى سعوودیە و دژایەتى واشنتن و تەلئەبیب گەورەترین دەمێنێتەوە لەو کێو و خاکەى کە ئەو هێڵە بەسەریدا تێدەپەڕێت، بە بەراود بەو ئاڵنگەرییانە لایەنى تەکنیکى ئەو هێڵە کارێکى ئاسانترە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى کاردیل

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین