سەرۆكی ئەمەریكا ستایشی ئەردۆغان دەكات
نوچه نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2025/10/7) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، چواڕوانین لە داهاتووێكی نزیك بگەینە رێككەوتن، من بڕوام وایە ئێمە رێككەوتنەكە واژۆ دەكەین، بۆ ئەم مەبەستەس لەگەڵ ئەردۆغان قسەم كردووە، ئەو كەسێكی باش و زۆر بەهێزە، هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەو رێككەوتنەی غەززە، هەروەك حەماسیش رێزی زۆری دەگرن، هەریەك توركیا و قەتەر و سعوودیە و ئیمارات كرد، بۆ جێبەجێكردنی پلانی راگرتنی جەنگ، هەموویان لە پاڵ ئێمە دەبن.
سەبارەت بە گفتوگۆكانی ئێستاش سەرۆكی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئێستا گفتوگۆكان لە میسر بە شێوەیەكی باش بەرێوە دەچێت، لەو بڕوایەش دام دەگەینە رێككەوتن، بەڵێ بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دڵنیام.
دەربارەی هەڵوێستی ئیسرائیل بەرانبەر ئەم پلانە، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، تەلئەبیب ئەو پلانەی بە ئەرێنی دەبینێت، لە دیدارم لەگەڵ سەرۆكی ئیسرائیل ئەرێنی بوو.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، دانیشتنە ناڕاستەوخۆكانی شاندی فەڵەستین و ئیسرائیل لە شەرم شێخ بەڕێوە دەچێت، ئامانج لەو دانوستاندنە دانانی میكانزمێكە بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان بەگوێرەی ئەو پلانەی سەرۆكی ئەمەریكا.
لە (2025/9/29) سەرۆكی ئەمەریكا پلانێكی (20) خاڵی رایگەیاند، كە هەریەك لە ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان لە غەزە و راگەیاندنی ئاگربەست و چەكدانانی بزووتنەوەی حەماسە لەخۆی گرتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment