هاوپەیمانى ئیتاڵیا و توركیا و ئەمەریكا هاوکێشەیەکى نوێیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەى لیبیا
نوچه نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
پەیمانگەى ئەنجوومەنى ئەتڵەسى ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەریەک لە ئیتاڵیا و تورکیا لە رێگەى پاڵپشتى حکومەتى یەکێتى نیشتیمانى لە تەرابلس خاوەنى هەژموونێکى درێژن لە رۆژئاواى لیبیا،کە لەم دواییە ئەو حکومەتە بەرەو نموونەیەکى نوێیە هاوشێوەى ئاراستەى واشنتن.
لە مانگى ئابى (2025) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا پێشوازى لە هەریەک لە جۆرجیا میلۆنى، سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا و عەبدولحەمید دەبیبە، سەرۆکى حکومەتى لیبیا کرد، سەرەڕاى کۆبوونەوەى سێقۆڵى میلۆنى و ئەردۆغان و دبیبە تورکیا و ئیتاڵیا لەگەڵ لایەنەکانى نەیار لە رۆژهەڵات لە مانگى هاوینى ئەمساڵ کەوتنە گفتوگۆ.
هەماهەنگى لەگەڵ واشنتن
لە مانگى حوزەیران رۆما ئامادەیى نیشاندا بۆ مامەڵەکردنى راستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەى خەلیفە حەفتەر، ماتیۆ بیاتنیدۆسى، وەزیرى بەرگرى ئیتاڵیا لەگەڵ لیوا سەدام حەفتەر فەرماندەى هێزەکانى رۆژهەڵات کۆبووەوە.
لە مانگى ئاب تورکیا ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکى دەستگاى هەواڵگرى میتى رەوانەى بەنغازى کرد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حەفتەر و بەرپرسانى باڵا لە سوپاکەى، ئەو پەیوەندییە هاوسەنگە لەنێوان لایەنەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەمەریکا بەڕیوە دەچێت، چونکە واشنتنیش لەم چەند مانگەى رابردوو بە سەرۆکایەتى موسعەت پولس، راوێژکارى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کاروبارى عەرەبى و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفریقیا دەستى بە کارەکانى کردووە.
ئەوەش لە مانگى هاوین دەرکەوت، لەگەڵ سەردانى پۆلس لە مانگى تەمووز بۆ تەرابلس و بەنغازى، کە چاوى بە دبیبە و بەرپرسانى حکومەتى یەکێتى نیشتیمانى و خەلیفى حەفتەر و کووڕەکانى و لایەنە کاراکان لە رۆژهەڵات کەوت.
ئەو نزیکبوونەوە نوێیە لەو ستراتیژە بەى ئاراستەى لیبیا دەکرێت بۆ واشنتن و ئەنقەرە و رۆما لە چوارچێوەى دیپلۆماسی بەردەوام بێت لەگەڵ گرووپەکانى رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەرفەتى ئابوورى بەهێز بکات کە یەکێتى دامەزراوەکان و چاکسازیى لە لیبیا پەیڕەوى دەکات.
لیبیا ناوەندێک بۆ بەرژەوەندییەکانى ئەوروپا، لاى ئەمەریکاش بایەخى لە پیشنەى هەیە، خاوەنى گەورەترین یەدەگى نەوتە لە ئەفریقیا، بەڵام سەرچاوەى ئاڵۆزییەکانیشە لە باشوورى دەریاى ناوەند و خاڵى پەڕینەوەى سەرەکییە بۆ کۆچى نایاسایى بەرەو ئەوروپا.
لە سایەى کاریگەرى گرووپە چەکدارەکان و بژاردەى سیاسى و پاڵپشتى دەرەکى لە (2014) لەگەڵ چەندین گۆڕانى سیاسى لیبیا بۆ بەشى رۆژهەڵات و رۆژئاوا دابەش بوو، لەم ساڵانەى دوایش واشنتن سیاسەتەکانى لەسەر بنەماى سەقامگیرى لیبیا بونیادنا، لەگەڵ بایەخدان بە هاندانى هەنگاوەکان بەرەو تەواوکارى ئەمنى و پارێزگاریى لە سرووشتى سەربەخۆ و تەکنیکى بۆ دامەزراوە سیادییەکانى وەک دامەزراوەنى نیشتیمانى بۆ نەوت و بانکى ناوەندى لیبی.
لەم دواییشەش ئەمەریکا بەسەرکردایەتى پۆلس تەکیزى زیاتر لەگەڵ تێکەڵبوونى بارزگانى بوو، لەگەڵ پێدانى بایەخى سەرەکى بە پاڵپشتى ئەو کۆمپانیایەى هەوڵى چوون دەدەن بۆ بازاڕە پڕ قازانجەکانى لیبیا، بەلام لێکدانەوەکانى لیبیا جیاوازە دەردەکەوێت، دۆخى سیاسى لیبیا بە شێوەیەکى فراوان کاریگەرە بە فشارەکانى کۆچ، لیبیاش بۆتە چەقى رێگەى دەریاى ناوەند، لە هەمان کاتدا هاوردەى گازى سرووشتى و پڕۆژەکانى وزە لە رۆما کارێکى سەرەکییە بۆ ئاسایشى ئابوورى دێژمەودا.
لاى خۆشییەوە ئەنقەرە پێىوایە لیبیا رووبەڕێکى ئابوورى و جیۆسیاسییە پێکەوە، بوونى سەربازیى و گرێبەستە بازرگانییەکانى هەژموونێکى پێداوە، ئەوەش لە کاتێدا پەیوەندییەکانى ئەم دواییە لەگەڵ رۆژهەڵات بۆ ئەوەیە دەخوازێت کاریگەرى لەسەر هەردوو بەرەى لیبیا هەبێت.
تێکەڵبوونى هاوسەنگ
لە مانگى ئەیلوولى (2025) روونبۆوە ئەو سێ وڵاتە دەرەکییە کارایە لەگەڵ ئاراستەى ئەمەریکا هاوڕان و تێکەڵیەکى هاوسەنگیان لە رێگەى دابەشبوونى لیبیا هەیە، ئەو ستراتیژیەش کردەییە، بە روانین بۆ هەر چارەسەرێکى سیاسى یاخود ئابوورى لە لیبیا بەبێ بەشدارى لایەنە کاراکان لە رۆژهەڵات سەرکەوتوو نابێت.
دیدارەکانى پۆلس لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە مانگى ئاب سەبارەت بە قووڵکردنەوەى هەوڵە هاوبەشکان بوو لە لیبیا، هەروەک سەردانەکەى ئەو بەرپرسە ئەمەریکیشە لە مانگى ئەیلوول دەریخست کە ئەوە گەورەترین رێککەوتنە لەسەر ستراتیژی تورکیا و ئەمەریکا و ئیتاڵیا.
ئەنتۆنیۆ تاجانى، وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا لە سێى مانگى ئەیلوولى (2025) ميواندارى ئەو بەرپرسە ئەمەریکیەى کرد بۆ گفتوگۆ لەسەر سەقامگیرى و کۆچ، هەر لەو کۆبوونەوە بانگهێشتى کرد بۆ گفتوگۆکانى سەر دەریاى ناوەند، یاخود گفتوگۆ ناوەندى کە بڕیارە لەم مانگە لە ناپۆلى بەڕێوەبچێت.
لەدواى هەفتەیەک واشنتن جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە سەردانى پۆلس کاریگەرى لەسەر دیدارى بەرپرسانى رۆژهەڵات و رۆژئاواى لیبیا هەبوو، هەردووى لاى هاندا کە دابەشبوونەکان تێپەڕینن و دامەوزراوەکان یەکخەنەوە و سەقامگیرى و ئاشتى بەهێز بکەن.
لە دیدارى بەرپرسان چاوى بە ئیبراهیم دبیبە، برازا و راوێژکارى کاریگەرى سەرۆک وەزیرانى لیبیا و سەدام حەفتەر کەوت.
لە (12)ى ئەیلوول فیدان و تاجانى لە رۆماوە رێککەوتنى هەماهەنگى بەرەنگاربوونەوەى کۆچى نایاساییان واژۆکرد، بەتایبەت ئەوانەى لە لیبیاوە بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن، بۆ ئەوەى پێکەوە کار لەسەر لیبیایەکى سەقامگیر و گەشەسندوو بکەن و وەبەرهێنانى تێدا بکەن.
هەردوولاش جەختیان لەسەر هاوسەنگى کردەوە، بەم جۆرە تورکیا و ئیتاڵیا و ئەمەریکا بازرگانى و ئاسایش لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ هاوتا لیبیەکان پێکەوە دەیانبەستێتەوە، پڕۆژەکانى وزە و دەستپێشخەرى ژێرخان و دەرفەتى بازرگانى بۆتە هۆى بەستنەوە بە هەماهەنگى ئاسایش و بەرێوەبردنى کۆچى نایاسایى.
لۆژیکى پشت ئەو چالاکییە بازرگانییە دەتوانێت لەگەڵ بەرەوپێچوونى لایەنى ئەمنى و قووڵکردنەوەى دامەزراوە حکومییەکان بەرەو پێش بچێت، سەرەڕاى ئەوەى هەموو وڵاتێک تەرکیزى لەسەر لە پێشینە جیاوازەکانە، هەموویان بەرەو چوارچێوەیەک دەرچن، لایەنى ئابوورى یەکخستنى دامەزراوەکان هەنگاوى دوولایەنەیە بەرەو سەقامگیرى لە لیبیا.
ئەو بەرەوپێشچوونانەى هاوین هاوکات بوو لەگەڵ یەکبوونى ستراتیژیى ئیتاڵیا و تورکیا و ئەمەریکا بەرانبەر لیبیا بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردنى هاوسەنگ بەگوێرەى ئەو دیدگایەى ئەمەریکا لەو چەند ساڵەى رابردوو پەیڕەوى دەکات.
ئاڵنگەرى ئێستا بریتییە لەو گرەنتییەى کە ئەو لێکنزیکبوونەوە چارەسەرى کێشە قووڵەکانى ئەمەریکا دەکات، کە بریتییە لە بڵاوبوونەوەى گەندەڵى و پێشێلیەکانى گرووپە چەکدارەکانى هەردوولا بەبێ هەبوونى هیچ بەربەستێک دەیکەن.
ئەگەر ئەو پرسانە پشتگوێ بخرێت برى چارەسەر چالاکییە نێودەوڵەتییەکان لە کەرتى بازرگانى و ئاسایش خراپتر دەبێت، سەرەڕاى ئەوەى لیبیا لە ریزبەندى سەرەتایە لە لیستى لە پێشینەکان لە واشنتن، بەڵام هەژموونى ئەمەریکى بەسەر سیاسەتى لیبیا تاوەکوو ئێستا راست و بەرچاوە، بەم دوایەش لە هەموارى دوو وڵاتى زۆر کارا دەرکەوت کە هەمان ئاراستەى ئەمەریکایان گرتەبەر.
لە سایەى ئەو ژینگە دابەشبووە و فرە جەمسەرە، لیبیا ئەوەمان بیردەخاتەوە کە دیپلۆماسیەتى ئەمەریکا تاوەکوو ئێستا توانى گەیشتن بە ئەنجامى باش هەیە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment