ئێران: بەشار ئەسەد یاری پێكردین
نوچه نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/10/8) ماڵپەڕی (میدل ئیست نیوز) بڵاوی كردەوە، فەلاحەت پیشە، سەرۆكی پێشووی لیژینەی سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێرتن رایگەیاند، بەشار ئەسەد بەرانبەر ئەوەی داوامان كردبوو بیرە نەوتێكی پێداین، بەڵام دەركەوت لە راستیدا نەوتی تێدا نییە، بەڵكوو تەنیا پارچە زەویەكە، پێیگوتین، خۆتان هەڵیكەنن تا نەوت دەدۆزنەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، بەشار ئەسەد لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستە پێیگوتین، ئەگەر نەوت دۆزرایەوە، لە (12.5%) داهاتەكەی بۆ حكومەتی سووریا دەبێت، هەروەها پێنج میلۆن هێكتار زەوی كشتوكاڵی پێیداین، بەڵام وەزیری وزەی سووریا مافی وەبەرهێنان و ئاودێریكردنی پێ نەداین، هیچ وادەیەكیشی بۆ دیدار لەگەڵی دیاری نەكردین، ئێمە پێمان دەگوت، مافی ئاودێریمان بدەنێ تاوەكوو بتوانین لە رێگەی كشتوكاڵ قەرزەكانمان پڕبكەینەوە.
ئەو بەرپرسەی ئێران ئاماژە بەوەش دەكات، بەشار ئەسەد، مافی گەڕان بەدوای فۆسفاتی پێداین، بەڵام رەوانەكردنی ئەستەم بوو، چونكە بەندەری تەڕتووس لەژێر دەسەڵاتی رووسیا بوو، بۆ رەوانەكردنەكەش بەشار ئەسەد پێیگوتین، بڕۆن بۆ لازقیە، بەڵام ئەو بەندەرەش لەژێر بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بوو، كە نەدەكرا ئێران كار لەو بەندەرە بكات.
فەلاحەت پیشە سەبارەت بە پڕۆژەكانی دیكە دەڵێت، سەرجەمیان بێ ناوەڕۆك بوو، بە نموونە كێڵگەیەكی كشتوكاڵیان پێداین بۆ بەخێوركردنی ماڵات، بەڵام هیچ مانگایەكی تێدا نەبوو، تەنانەت ئەو وێستگانەی كاركردنیش تەنیا خاكێكی وێرانە بوو.
سەرۆكی لیژنەی پێشوو لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەو ئەزموونانە رەنگدانەوەی ئەو بۆشایەبوو كە لەنێوان رێككەوتن و واقیعدا هەبوو، دیمەشق لە دۆخی جەنگ سوودی زۆری لە ئێران وەرگرت، بەڵام لەدوای ئەوە پابەندی بەڵێنە ئابوورییەكانی نەبوو.
لەدوای راپەڕینی گەلانی سووریا لە (2011) كۆماری ئیسلامی رۆڵی سەرەكی هەبوو لە پارێزگاری لە كەوتنی رێژمی بەشار ئەسەد، بۆ ئەوەش ملیاران دۆلاری خەرج كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment