سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی راگەیاند
نوچه نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2025/10/9) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، یەكەكانی سەربە سوپای ئیسرائیل لە غەزە فەرمانی پێكراوە لە چەند رۆژی داهاتوو بە تەواوی بۆ هێڵەكانی پشتەوە بشكێتەوە.
رادیۆكە ئاماژە بەوەش دەكات دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، حەماس و ئیسرائیل رێككەوتنیان واژۆ كرد، لە قۆناغی یەكەم پلانەكە بۆ راگرتنی جەنگە لە غەزە و رێكاری ئاڵوگۆڕی دیلەكانە، دوای ئەو رێككەوتنە سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێشوازی لە ئاگربەست و ئازادكردنی رفێندراوەكان لە كەرتی غەزە دەكەین كە لە شەوی رابردوو واژۆكراوە.
سوپای ئیسرائیل باس لەوەش دەكات شەوی رابردوو هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخەكە كردووە، فەرماندەی سوپاس فەرمانی بە هەموو هێزەكان داوە، خۆیان بۆ بەرگری و هەموو سیناریۆیەك ئامادەبكەن، كە بەگوێرەی رێنماییەكان لەسەر ئاستی سیاسی و قۆناغەكانی رێككەوتن هێزەكان بڵاوەیان پێدەكرێت و ئاسایشی سەربازەكانمان دەپارێزین، لە بەرانبەردا سوپا رێنمایی داوە فەرماندەی چالاكییەكان بەو پەڕی پیشەیی و هەستیارییەوە چاودێری گەڕانەوەی بارمتەكان بكەن.
سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەكات، لە بەرگری بەردەوام دەبن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی جەنگ و پارێزگاری لە هاووڵاتیان وڵاتەكەیان لە هەموو بەرەكانی جەنگ.
سەبارەت بە دۆخی مەیدانی غەزەش گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاگاداری دانیشتوانی كەرتی غەزەی كرد، كە ئەو ناوچانەی دەكەوێنە باكوور و دۆڵی غەزە تاوەكوو ئێستا بە ناوچەی مەترسیدار دادەندرێت، هێزەكانمان تاوەكوو ئێستا دەورەی شارەكەیان داوە، گەڕانەوە بۆی لەو پەڕێ مەترسیدایە.
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، لە پێناو سەلامەتیتان رێگە لە گەڕانەوەتان دەكەین بۆ باكوور یاخود نزیكبوونەوە لە هەموو ئەو ناوچانەی بەرگری لە كەرتی غەزە، لەوانەش باشوور و رۆژهەڵاتی كەرتی غەزە، تا ئەو كاتەی بە فەرمی رێنمایی دەردەكەین.
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنە واتا ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان لەو نزیكانە و كشانەوەیی سوپای ئیسرائیل بۆ ئەو هێڵانەی كە لەسەری رێككەوتووین، ئەو هەنگاوەش بەرەو ئاشتییەكی بەهێز و هەمیشەییە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەگەڵ هەموو لایەنەكان مامەڵە دەكەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment