بە بەشداری چەندین سەرۆك وڵات رێككەوتنی ئاگربەستی ئیسرائیل واژۆ دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

بەشداری سەرۆكی ئەمەریكا و فەرەنسا و چەندین سەركردەی وڵاتانی دیكە لە میسر رێككەوتنی ئاگربەستی غەزە واژۆ دەكرێت، تاوەكوو ئێستا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر بەشداریكردنی بڵاونەكردۆتەوە.

یەكشەممە (2025/11/12) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەووە، گوتەبێژی سەرۆكایەتی میسر رایگەیاند، سبەی دووشەممە لووتكەی نێودەوڵەتی لە شەرم شێخ بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی غەزە دەبەسترێت، كە تێیدا زیاتر لە سەرۆكی (20) وڵات بەشدار دەبن.

گوتەبێژی سەرۆكایەتی میسر دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا یەكێكە لە بەشدارانی ئەو لووتكەیە، لووتكەكە بە هاوبەشی لەنێوان عەبدوفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە دەبەن.

هەریەك لە ئەنتتۆنی گوترێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا و بیدرۆ سانشیز، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بڕیاریان داوە بەشداربن.

سەبارەت بەشداری بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، تاوەكوو ئێستا نووسینگەكەی هیچ راگەیێندراوێكی لەسەر بەشداریكردن یان بەشداری نەكردنی بڵاونەكردۆتەوە.

بڕیارە هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، میری بەحرێن، شەهباز شەریف، سەرۆك وەزیرانی پاكستان بەشداری ئەو لووكتەیە دەكەن.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران بانگهێشتی ئەو لووتكەیە كراوە، لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی میسر بە فەرمی بانگهێشتی فریدرك میرتس، راوێژكاری ئەڵمانی كردووە، بۆ ئامادەبوون لە واژۆكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزە.

دوای دوو ساڵ جەنگ لە كەرتی غەزە، هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكی پلانێكی (20) خاڵی خستە بەر هەیەك لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، دوای گفتوگۆ هەردوولا رازی بوون ئاگربەست رابگەیێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین