ئیرلەندا چاودێریی دەخاتە سەر چالاكییەكانی ئیخوان موسلیمن
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
ئیخوان موسلمین لە ئەوروپا تووشی قۆناغێكی بێپێشینەی فشاری سیاسی و ئەمنی بووە، ئەوەش لەدوای فراوانبوونی جووڵە رۆرئاواییەكان بۆ دانانی سنوورێك بۆ فراوانبوونی دامەزروە و فیكریانە، سەرەتا لە فەرەنسا و نەمساوە دەستی پێكرد، ئێستا گەیشتووە بە ئیرلەندا، چاودێران ئەوە هەنگاوە بە “رابوونی ئەوروپی” ناودەبەن، كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی رێكخراوێكی نێودەوڵەتی و تۆڕە بێ سنوورەكان لە رێگەی یاسا و رێكری نوێ بۆ گۆشەگیركردن و ملكەچكردنیان بۆ ژێر چاودێری گیراوەتەبەر.
بازنەی بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی ئیخوان موسلمین لە ژمارەیەك وڵات لەدوای ساڵانێك لە گەنگەشە و گفتوگۆ سەبارەت بە هەژموونی شاراوەی ئیخوان دەستی پێكردووە، كە لەناو كۆمەڵگە رۆژئاواییەكان فراوان بووە، پاریس كۆتوبەندەكانی لەسەر ئیخوان لە رێگەی چالاكی هەڵوەشاندنەوەی ئیداریی فراوان كردووە، بۆ ئەوەی سندووقی ئەوقاف دەستی پێكردووە، پێش ئەوەی ئەو نجیرە بانگەوازە هاوشێوەیەیە لە پایتەختەكانی دیكەی ئەوروپا دەست پێكات، بۆ ئەوەی ئاراستەیەكی توندتر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆمەڵە بگرێتەبەر.
شارۆن كەیغان، سیناتۆری سەربەخۆی ئیرلەندا هۆشداری دا كە وڵاتەكەی لە لایەن ئیخوان موسلیمنەوە، رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، بە گەشەكردنی بە بێ چاودێری ناوبرد، داواشی لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد، دۆسیەی گشتگیر بۆ كاریگەری ئیخوان و تۆڕكانی رێكخستن و هاوكاری لەناو وڵاتەكەی بكاتەوە.
چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕان بۆچوونیان وایە ئەو گۆڕانكارییەی لەم دوایەی ئەوروپا زیادبوونی دركردنە بە مەترسی قووڵبوونەوەی ئایدۆلۆژی ئیخوان، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا وەك جووڵانەوەیەكی نێودەوڵەتی سەیركرا، بەراورد بەوەی كیانێكی ئاینی بێت، بەتایبەت دوای ئەوەی تۆڕێكی دارایی و سیاسی درووستكرد، كە دەیان دامەزراوەی لە ئەوروپا لەخۆی گرتبوو، ئەو وڵاتانە پێیانوابوو، ئیخوان هەوڵی قۆستنەوەی ئازادییەكانی ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی شەرعیەت دەدات، بەڵام لە واقیعدا كار لەسەر بونیادنانی هەژموون دەكەن بە ئامانجی درووستكردنی كۆمەڵگەیەك لەناو دەوڵەت.
بژاردەكانی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوە
ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ سیاسەتەكان لەم دواییە لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، كە یەكێتی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیخوان تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات، كە لەنێوان چاودێری توند لەسەر هاوكاری دەرەكی و دانانی لیستێكی چاودێری تایبەت بە رێكخراوەكانی سەربە بزووتنەوە ئیسلامییەكان، لە هەمانكاتدا هەریەك لە فەرەنسا و نەمسا لە ناوە جووڵەیەكیان دەستی پێكردووە بۆ سەپاندنی كۆت و بەند بەسەر هاوكاری ئەوروپی ئاراستەكراو بۆ ئەو كۆمەڵانەی تۆمەتبارن بە پەیوەندییان بە ئیسلامیی سیاسی.
لە پەرلەمانی ئەوروپا ژمارەیەك پەرلەمانتار پرسیاری ئەوەیان سەبارەت بە كاریگەری ئیخوان لەسەر بەهاكان لە ئەوروپا وروژاندووە، داواش دەكەن كۆمسیۆنی ئەوروپا ستراتیژێكی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزەكردنی ئایدۆلۆژی بۆ ناو كۆمەڵگەكانی ئەوروپا دابنێت، بەتایبەت لە بوارەكانی فێركردن و كاری بەكۆمەڵ.
كەیغان لە وتەیەكدا لەبەردەم ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەكەی داوای لە حكومەتی ئیلەندا كرد، دۆسیەی تەواو بۆ هەژموونی ئیخوان لەو وڵاتەدا بكرێتەوە، روونیشی كردەوە، لە هەموو ئەوروپا ئەو كۆمەڵە كۆتوبەند دەكرێت و چاودێری توندیان دەخەنە سەر، بەڵام لێرە لە ئیرلەندا رووبەڕووی مەترسی جدی دەبینەوە، كە حكومەت رێگە بەو تۆڕە ئایدۆلۆژییە دەدات بەبێ بەرپەرچدانەوە گەشە بكات، پێش ئەوەی گفتوگۆی رێكخراوێك یاخود تەنانەت كۆتۆبەندی ئەو رێكخراوە و لقەكانی بكرێت، پێویستە ئەو راستییە بزانین ئێمە ئێستا لە تاریكی كاردەكەین.
لە ئەڵمانیا هەڵوێستی بەرانبەر چالاكییەكانی ئیخوان بە ئاسانكاری ناسراوە، لەو چەند ساڵانەی رابردوو گۆڕانكاری لە دۆسیەی بەرلین روودایەوە، هەواڵگری ناوخۆیی ئەو كۆمەڵەی لە چوارچێوەی مەترسیدارترین كیانە ئایدۆلۆژییەكان داناوە و بە هەڕەشەی راستەخۆی بۆ سەر سیستەمی دیموكراسی دەزانێت، بۆ ئەوەش رێكاری چاودێری فراوانی خستۆتە سەر ژمارەیەك كۆمەڵەی كلتووری و فێركردنی سەر بەو رێكخراوە، بەتایبەت لە ویلایەتەكانی باكووری راین و ستڤالیا و بەرلین، لەناوخۆی پەرلەمانی ئەڵمانی پاڵپشتی جیاوازیی لێكرا.
جووڵە جدییەكان
ناتالی گولیە، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا رایگەیاند، ئەمرۆ ئەوروپا چۆتە شەڕكێكی راستەقینە لەناو دامەزراوەكانی لەپێناو راگرتنی هاوكاری ئاراستەكراوای رێكخراوە نا حكومییەكان كە ئەركیان بەڕێوبەرردنی تاكەكانی پەیوەست بە فیكری ئیخوان، یاخود ئەوانەی بە هەماهەنگی كاری لەگەڵ دەكەن، پێشی وایە ئەوانە زۆربەی كات جووڵەكانیان لەژێر پەردەی مرۆیی یا كلتوورییە، بەڵام بەڕوونی پەیڕەوی لە چالاكییەكی ئایدۆلۆژی دەكەن.
گولیە دەشڵێت، ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپا ئەو رێكخراوەیان وەك رێكخراوێكی توندڕەو داناوە كاریگەری لەسەر دۆخی یاسایی و كۆمەڵایەتی هەیە، بەتایبەت لە فەرەنسا و بەریتانیا، ئەو وڵاتانە لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بوون هەنگاوی كردەییان بۆ كۆتوبەندكردنی هەژموونی ئیخوان لەناو دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی داناوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، لێكنزیبوونەوەیەكی روون لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا لەو دۆسیە هەیە، بۆ ئەوەی رێگە بۆ گرتنەبەری ئاراستەیەكی هاوبەشی ئەوروپی توندتر و كاراتر لە مامەڵەكردن لەگەڵ چالاكییەكانی ئیخوان بگرنەبەر.
مەترسیەكانی ئەوروپا
ئیرینا تسۆكرمان، پسپۆڕ لە كاروباری ئەمنی و ستراتژیی دەڵێت، پێداچوونەوە سیاسییەكان لە فەرەنسا و نەمسا سەبارەت بە ئیخوان و داواكارییەكان لە ئیرلەندا هەنگاوێكی گرنگە بۆ مامەڵەكردنی ئەوروپی لەگەڵ ئیسلامیی سیاسی و سیستەمی دامەزراوەیی ئاڵۆزی پەیوەست بە ئیخوان.
تسۆكرمان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پێداچوونەوانە ئاماژەن بۆ مەترسییە هاوبەشەكانی پەیوەست بە قووڵبوونەوەی ئایدۆلۆژی و هاوكاریی بیانی و سەلامەتی دامەزراوە مەدەنییەكان، سەرەڕای جیاوازی گوتار لە وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكە، بەڵام لۆژیكی بنەڕەتی یەكە، ئەویش گواستنەوەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەك كاردانەوە بۆ بەهێزكردنی رێگرییەكانی كۆمەڵگە وەك گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێشوەختە.
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەم دوایەی ئیرلەندا ئەو لێكۆڵەرە دەڵێت، ئەو هەنگاوانە تاوەكوو ئێستا لە سەرەتاوەن، بەڵام خاوەن دەلالەتی رەمزی گرنگن، ئیلەندا ژینگەیەكی ئارامی بۆ كۆمەڵ و دامەراوەی فێركردنی سەربە ئیخوان، كە لەژێر چاودێرییەكی سنووردار كاریان دەكرد، بەڵام لێكۆڵینەوەكانی ئەمدوایەی دبلن سەبارەت بەو كۆمەڵە قازانجنەویست و سەرچاوەكانیان گۆڕانكارییەكی روونە لە ئاراستەی ئاسانكەری لیبراڵی پێشوو، هەروەك هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەكانی لە یەكێتی ئەوروپا لەبواری شەفافیەتی دارایی و پێوەرەكانی فێركردنی ئاینی ئاماژەن بۆ سەرەتای یەكریزی لەگەڵ ئاراستەكانی ئەو كیشوەرە كە پێیانوایە قووڵبوونەوەی ئایدۆلۆژیی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی.
تسۆكمان دەشڵێت، بوونی كۆمەڵەی ئیخوان لە ئەوروپا وەك تۆڕێكی بەربڵاو لە كۆمەڵگە پەیوەست بەیەكەكان زیاتر پەیكەرێكی مەكەزی یەكگرتووە، بە درێژایی چەندین دەیە ئەو كۆمەڵەیە خاڵەكانی هەژموونی خۆی لەناو وڵاتان و ژینگە یاسییە گونجاوەكان تا دەكگاتە دەستەبژێری سیاسی پەرەپێداوە، بەڵام تەنیا یەك پایتەختی بۆ گرتنەبەری جڵەكانی سەركردایەتی قۆرغ نەكردووە، بەڵكوو چەندین وڵات رۆڵی سەرەكی لەو تۆڕە ئەوروپییە تەواوكارییە بە هەماهەنگی ئایدۆلۆژیی و دارایی و فێركردن بینیووە.
ئەو پسپۆڕە ئەمەریكییە لە كاروباری ستراتیژی دەشڵێت، ئەندامانی ئیخوان پارێزگاری دەستووریان لەئەوروپا بۆ بەرەوپێشبردنی ئەجێندای رێكخستنیان قۆستۆتەوە، هەروەك یاسای كۆمەڵە و رێكخراوەكان دەرفەتی داونەتێ، سیستەمی كاری ناحكومی لە ئەوروپا هاندەرە بۆ بەشداری مەدەنی، بۆیە بەكارهنانی حكومەتەكان لەو كاتەدا ئامرازێكی ئیداریی وردە بۆ پێداچوونەوەی گرێبەست و پێداچوونەوە داراییەكان بۆ وردەكاری چالاكییەكانی ئیخوان دە دەردی دەخات سنووربەزاندنی فراوانی هەیە.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵیش كۆشكی ئیلیزێ بڵاوی كردەوە، ئیمانوێل ماكرۆن دوای سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو راپۆرتەی كە تێیدا هۆشداری لە ئیخوان موسلمین دەدات، كە بۆتە مەترسی بۆسەر یەكگرتوویی نیشتیمانی لە فەرەنسا.
كۆشكی ئیلیزێ دەشڵێت، لەبەر گرنگی ئەو پرسە و مەترسیەكانی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە و داوا لە حكومەت كراوە كە پێشنیار ئامادە بکات بۆ ئەوەى لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەرگری لە مانگی داهاتوو گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
لەو كاتەوەی رۆژنامەی لۆفیگارۆی بڕگەیەكی لەو راپۆرتەی بڵاوکردۆتەوە، کە دوو فەرمانبەری باڵا ئامادەیان کردووە کە یەكێكیان دیپلۆماتكارە، دەزگا راگەیاندنەكان توانای خۆیان و تەركیزیان خستۆتەسەر مەترسیەكانی ئیخوان موسلمین، ساڵی رابردوو راپۆرتەكە لەسەر بنەمای راسپاردن ئامادەكراوە، لەو راپۆرتە لەگەڵ خەڵكێكی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی فەرەنسا چاوپێکەوتن كراوە، جگە لەوەش لێكۆڵینەوەیەكی قووڵ لەسەر ئیخوان موسلمین کراوە، بەشێكی ئەو راپۆرتە بەنهێنی ماوەتەوە، ئەوەش لە كاتێدایە حكومەتی فەرەنسا هەندێك لە رێكارەكان بۆ رای گشتی ئاشكرای دەكات، بەشێكی دیكەی بە نهێنی دەمێنێتەوە، چونكە سەرۆكی فەرەنسا دۆخەكەی بە مەترسیدار وەرگرتووە، داواشی لە ئەنجوومەنی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی كردووە كۆببنەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی سكای نیوز عەرەبیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment