دەوڵەت باخچەڵی: هەرگیز ڕێگە نادەین پرۆسەی ئاشتی تێکبدرێت تورکیە

نوچەنێت

سەرۆکی پارتى نەتەوەیى تورک مەهەپە لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "لەم دواییانە هەولێک هەیە بۆ پەکخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئێمە هەرگیز رێگە نادەین پرۆسەکە تێکبدرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/10/21) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە بەردەوامە، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی هەوڵی تێکدانی پرۆسەکە هەیە، دەوڵەت باخچەڵی سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتى، "خاک و نەتەوەکانی تورکیا گۆیەکی لێک دانەبراون، لەم دواییە دەستێکی پیلانگێری هەیە بۆ تێکدانی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر، هەوڵەکانیان بۆ پەکخستنی پرۆسەکەیە، ئەوان لە پێناو دەستکەتی زیاتری سیاسی ئەم کارە دەکەن، بەڵام بێ سوودە و ئێمە هەرگیز ڕێگە بەمە نادەین."

سەرۆکی مەهەپە ئاماژە بەوەش دەکات، "ئیمراڵی پەیمانەکەیان جێبەجێکردووە، رێکخراوی پەکەکەش هەڵوەشێندرایەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو درێژکراوەکانی پەکەکە گروپەکانی سەر بە پەکەکە چەکەکانیان دانێن."

جێگەی ئاماژە پێدانە، پرۆسەی ئاشتی بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیپێکرد، لەدوای چەکدانانی پەکەکە و سوتاندنی، کۆمسیۆنێک سەبارەت بە بەردەوامیدان بە پرۆسەکە لە پەرلەمانی تورکیا دامەزرا، لەدوای چەندین کۆبوونەوە لەئێستادا پێشنیار دەکرێت ئەندامانی کۆمسیۆن سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە، بەڵام زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دژی چونی لیژنەی پەرلەمانیەکەن بۆ ئیمراڵی.     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین