پەرلەمانی تورکیا مانەوەی سەربازەکانی لە عێراق و سووریا و لوبنان درێژکردەوە تورکیە

نوچە نێت

پەرلەمانی تورکیا لەسەر داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا مانەوەی سەربازەکانی لە سووریا، عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە، هەریەک لە پارتی جەهەپە و دەم پارتی لە پەرلەمان دەنگیان بە بڕیارەکە نەدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/10/22) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا چەند ڕۆژی ڕابردوو لە یاداشتنامەیەکی سەرۆکایەتیی پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرد، تێیدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا کرد ماوەی مانەوەی هێزە سەربازییەکانیان لە سووریا و عێراق و لوبنان درێژ بکەنە و بڕیارەکە پەسەند بکەن، دوێنێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا بە بڕیاری زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا ناردنی سەربازانی تورکیا بۆ سووریا و عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە درێژکرایەوە، هەروەها لە لوبنانیش بۆ ماوەی دووساڵ درێژکرایەوە و بڕیارەکەش لە (2025/10/30) دەستە بواری جێبەجێکردن چونکە مانەوەی چەکدارانی تورکیا لەو وڵاتانە لە (31) تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ کۆتایی دێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا لە یاداشتنامەی سەرۆکایەتی کە ئەردۆغان واژۆی لەسەر کردووە ئاماژە بەوە کراوە، "لەئێستادا بەهۆی هەڕەشەی بەردەوام لەسەر سنوورەکان و ناوچەکەمان، هەروەها نەبوونی سەقامگیری و هەڕەشەی تیرۆر و مەترسی دروستکردن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و ویستی تورکیا بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و عێراق، ئامانجی نەهێشتنی چالاکییەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان لە عێراق و سووریا بۆ سەر ئەو وڵاتانە."

هەرچەندە لەئێستادا رێکخراوی پەکەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێناوە و پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر لە تورکیا دەستی پێکردووە، بەڵام تورکیا پێداگیر لەوەی دەبێت جگە لە پەکەکە چەکدارانی هەسەدە چەکەکانیان لە سووریا دابنێن و لەگەڵ سوپای سووریا یەکبگرنەوە ئەگەر پابەند نەبن هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە سووریا دەکات.

جێگەی پاسە، لەدوای ئەوەی ئەردۆغان داوای کرد ماوەی مانەوەی چەکدارانی لەو وڵاتانە درێژ بکرێتەوە، بەڵام هەریەک لە پارتی جەهەپە و دەم پارتی لە پەرلەمان دەنگیان بە یاداشتنامەکە نەدا و دژی بریارەکە وەستان، هاوکات هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەم هەنگاوە بە هەڕەشە و تێکدانی پرۆسەی ئاشتی دادەنێن و دەڵێن زیان بە بنەماکانی پرۆسەکە دەگەیێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین