وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: تورکیا ناتوانێت بێ ڕەزامەندی ئیسرائیل بەشداری سوپا لە غەززە بکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە بەشداری وڵاتان بۆ ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە لە غەززە دادەمەزرێت گوتی، "هەر وڵاتێک بەشداربێت لە ئەرکی هێزی نێودەوڵەتیی پێویستە ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر هەبێت، ئەگەر ئیسرائیل نەیەوێت تورکیا ناتوانێت بەشداربێت."

ئەمڕۆ شەممە (2025/10/25) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، مارکۆڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردانێکیدا بۆ ئیسرائیل سەبارەت بە ئەرکی هێزی نێودەوڵەتی کە بڕیارە لە غەززە دابمەزرێت هۆشداری بە وڵاتانی بەشداربوو دەدات و ڕایگەیاند، "هەر وڵاتاێک بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی سوپایەکی نێودەوڵەتیی لە دوای ئاگربەستی غەززە بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش کە ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا سەرپەرشتی دەکەن پێویستە ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر بێت."

سەبارەت بە بەشداربوونی تورکیا لە هێزی نێودەوڵەتی لە غەززە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێک بە ئەنقەرە دەدات و دەڵێت، ئەگەر تەلئەبیب نەیەوێت تورکیا ناتوانێت بەشداربێت، پێویستە حەماس پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەست بێت و هیوادارم ئیسرائیلیش بڕیارەکان جێبەجێ بکات، لەداهاتوو دەمانەوێت خەڵکی غەززە دوور لە ترسی حەماس بە ئارامی و سەلامەتی بژین.

جێگەی باسە، لە (2025/10/10) بە نێوەندگیری ئەمەریکا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕاگەیێندرا، بڕیارە مانگی داهاتوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە قاهیرە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەڕێوەبچیت، هەروەها بە سەرپەرشتی میسر و بە بەشداری چەند وڵاتێک بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە غەززە هێزێکی سەربازی هاوبەش بە سەر پەرشتی ئەمەریکا بڕیارە لە غەززە دابمەزریێندرێت.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین