ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر حكومەتی ناتەنیاهۆ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر حكومەتی ئیسرائیل دەڵێت، هێنانەوەی تەرمەكان پڕۆسەیەكی ئاڵۆزە، پاساو نییە بۆ هەڵگیرسانەوەی جەنگ، جێگری سەرۆكی ئەمەریكاش دەڵێت، پڕۆسەی هێنانەوەی تەرمەكان كاتی دەوێت.

رۆژی سێشەممە (2025/10/28) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، یائیر لابید، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە كردوە، حكومەتی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسە لە هێنانەوەی ئەو تەرمانەی لە كەرتی غەزە ماون، چونكە ئەوان لە سەردەمی ناتەنیاهۆ كوژراون، ئێمە پێشتر دەمانزانی ئەوە پڕۆسەیەكی ئاڵۆزە، چونكە دۆزیینەوەی ئەو تەرمانە كاتی پێویستە، بۆیە ئەوە نابێتە پاساو بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ، بەڵام نابێتە پاساوی بێ دەنگی ئیسرائیلیش، بۆیە پێویستە لەسەرمان كار بكەین تاوەكوو هەموویان دەگێڕینەوە.

لابید لە بەشێكی دیكەی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، پێشتر بە ئەمەریكیەكانمان راگەیاندووە، هێنانەوەی ئەو تەرمانە كاتی پێویستە، ئەوەش ئەركی ئەو حكومەتەیە چونكە ئەو كەسانە لەسەردەمی ئەو كوژراون، ئەو حكومەتە حكومەتی سەرۆك وەزیرانی حەوتی ئۆكتۆبەرە، پێویستە تەرمەكان بگێڕێتەوە.

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن هێرش دەكاتە سەر حكومەتەكەی ناتەنیاهۆ و دەڵێت، ئەوە حكومەتی حەوتی ئۆكتۆبەرە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ شكستێهێنانی ئەو حكومەتە لە رێگری لە هێرشەكانی چەكدارەكانی حەماس بۆ سەر بنكە سەربازییەكان و كۆمەڵگە جوونشینەكان لەو رۆژەدا.

لە لایەكی دیكەوە جی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكی باسی لەو بەربەستانە كرد، كە رووبەڕووی پڕۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی دیلە ئیسرائیلییەكان دەبێتەوە و گوتی، هەندێك لەو تەرمانە لە ژێر هەزاران كیلۆ پاشماوەن، هێندكیان شوێنیان دیار نییە، بۆیە پێویسە ئارام بگرین، چونكە ئەوە هەندێك كاتی پێویستە.

سەبارەت بە وادەی كۆتاییش جێگری سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، مۆڵەتی كۆتایی دیاری ناكەم، چونكە هەندێك پرس هەیە ئاڵۆز و چاوەڕوان نەكراوە.

رۆژی (2025/10/10) ئیسرائیل و حەماس بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی خەزە گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە دیلە فەڵەستینییەكان و ئیسرائیلییەكان ئازاد دەكرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین