ئەمەریكا كۆتایی بە سیاسەتی گۆڕێنی رژێمەكان و درووستكردنی دەوڵەتی نوێ دەهێنێت
نوچەنێت
ئەمرۆ شەممە (2025/11/1) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەوە، تۆڵسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمەریكا رایگەیاند، بەدرێژایی دەیان ساڵە سیاسەتی دەرەوەمان لە بازنەیەكی بێکۆتایی و بێ بەرهەم لە گۆڕینی ڕژێم و بنیاتنانی دەوڵەتی نوێ گیری دەخولایەوە.
بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانی دەشڵێت، ئەو ئاراستەی لەگەڵ هەمووان گونجاو بوو، بۆ رووخاندنی سیستەمەكان و هەوڵدان بۆ سەپاندنی سیستەمی حكومڕانیمان بەسەر ئەوانەی دیكە و دەستوەردان لە ململانێكان، وەرگیراو نەبوو، هەروەها دوژمنی زیاتری بۆ لە هاوپەیمان درووست دەكرد.
گابارد لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەنجامی ئەو سیاسەتەی پێشوو خەرجكردنی تریلیۆنان و زیانی بێ ژمارەی گیانی بوو، لە زۆربەی حاڵەتەكانیش بووە هۆی درووستبوونی هەڕەشەی ئەمنی گەورەتر.
لە خولی دووەمی دۆناڵد ترەمپ ئامانجەكانی پێشووی ئەمەریكا لە پاڵپشتی مافەكانی مرۆڤ و بەهێزكردنی دیموكراسی لەو ناوچەیە بۆ خوشگوزەرانی ئابووریی و سەرقامگیریی هەرێمی گۆڕاوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment