ناكۆكی لەناو خێزانی ئیبراهیم تاتڵیسس سەر هەڵدەدات کولتوور

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دوای ئەوەی دادگای ئیزمیر ئەحمەد تاتڵیسس، كوڕەكەی گەورەی ئیبراهیم تاتڵیسس، گۆرانیبێژی دیاری "تورك"ی پایەندكرد بە دووركەوتنەوە لە باوكی، ناكۆكییەكانی نێوانیان هێشتا بەردەوامە.

ئیبراهیم تاتڵیسس بە تۆمەتی هەڕەشەكردن و دەستوەردان لە كاروباری تایبەت و موڵكوماڵی داوایەكی دژ بە ئەحمەدی كوڕی بەرزكردۆتەوە، دادگای ئیزمیر بۆ كاروباری خێزان وەڵامی داواكەی داوەتەوە و فەرمانی دەكردەوە، نابێت ئەحمەد بە مەودای سێ كیلۆمەتر لە باوكی نزیك ببێتەوە، بازنەیەكی ئەلیكترۆینیان بۆ كردووە، هەركات ئەو سنوورە ببەزێنێت دەستبەجێ دەسەڵاتداران ئاگاردەبنەوە.

ئەحمەد تاتلیسس لە رێگەی نەجم ئۆگۆر، پارێزەری تایبەتی دەڵێت، ماوەی ساڵێك زیاترە لە باوكم نزیك نەبوومەتەوە، ئەو بڕیارەی دادگاش پاساوێكی روونی یاسایی نییە، پارێزەرەكەی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئەحمەدیش هیچ هەڵسوكەوتێكی پێچەوانەی یاسای نەكردووە، بۆ بەرگری لە مافەكانی پەنا دەباتەوە بەر دادگا.

ریشەی ئەو ململانێیە بۆ كێشە لەسەر موڵك و ماڵی ئەو خێزانە دەگەڕێتەوە، ئەحمەد داوا دەكات وەك سەرپەرشتیار بەسەر باوكییەوە دیاری بكرێت، بە پاساوی تێكچوونی باری دەروونی، لە بەرانبەردا ئیبراهیم تاتلیسس بە پاساوی داگیركردنی شوقەیەكی لە ئیستەنبۆڵ لەلایەن میرت تاتڵیسسەوە، داوایەكی یاسایی لەدژ تۆماركردوە، پێشتریش داوای لە دژی ئەحمەدی كوڕی تۆماركردووە، كە گوایە بەبێ مۆڵەت ناوی "تاتڵیسس"ـی  بەبێ مۆڵەتی ئەو وەك هێمای بازرگانی بەكارهێناوە.

راگەیاندنەكانی توركیا باس لەوە دەكەن، پەیوەندی ئەو باوك و كوڕە لە رابردوو زۆر بەهێز بوو، لە كاتی تووشبوونی ئیبراهیم بە رووداوی ئۆتۆمبیل لە (2022) ئەحمەد یەكەم كەس بوو بۆ رزگاركردنی بە هاواری باوكیەوە چووە، بەڵام ئیبراهیم تاتڵیسس ئەو هەنگاوە بە نمایشكردن ناو دەبات، ئەوەش وایكردووە پەیوەندییەكانیان تێك بچێت.

رۆژنامەكانی توركیا دەڵێن، ئەو ئاڵۆزییە چەند ساڵێكە هەیە، ناكۆكیەكە تەنیا لەنێوان ئەو كوڕ و باوكە نییە، بەڵكوو لەنێوان كوڕەكانی ئیبراهیم بەگشتی هەیە، دیارترین ناكۆكی لەنێوان دیلان چیتاك تاتڵیسس و هەندێك برایەتی لەسەر میرات و بەڕێوەبەردنی موڵكوماڵەكانی ئەو خێزانەیە.

راپۆرتەكان جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە، ئەو ململانێ خێزانییە مۆركێكی قەزایی و راگەیاندنی فراوانی وەرگرتووە، لە كاتێكدا ئەو هونەرمەندە گەورە خۆی لەو رووداوانە بێ دەنگ كردووە.

ئیبراهیم تاتڵیسس لە 1952 لە شاری شانلی ئۆرفا لە باشووری رۆژهەڵاتی توركیا لە دایك بووە، یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی گۆرانی میلی توركی، ناسناوی ئیپراتۆری هەیە.

لە هەفتاكانی سەدەی رابردوو دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە، ناوبانگێكی فراوانی هەیە، مۆركی كوردی و عەرەبی و توركی بە گۆرانیەكانیەوە هەیە، هەروەها بەشداربوو لە درامای توركی، خاوەنی چەندین چێشتخانە و كۆمپانیای هونەرییە.

لە (2011) هەوڵی تیرۆركردنی درا، بەو هۆییەوە بە سەختی برینداربوو، دوای چارەسەریی درێژخایەن گەڕایەوە بواری هونەری، تاوەكوو ئێستا پارێزگاری لە پێگەی ئەفسانەیی خۆی لە مۆسیقای توركی كردووە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاڕتی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین