سەرۆكی سووریا سەردانی كۆشكی سپی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا لەو نزیكانە سەردانی كۆشكی سپی دەكات، بۆ واژۆكردنی رێككەوتن بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

رۆژی شەممە (2025/11/1) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، تۆم باراك، نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع لە هەشتی ئەم مانگە سەردانی كۆشكی سپی دەكات بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی چوونە پاڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئەمەریكا سەرۆكایەتی دەكات دژ بە رێكخراوی داعش.

لە لایەكی دیكەوە ماڵپەڕی ئەكسیوس ئاماژە بەوە دەكات، نێردەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو سەردانە چاوەڕوانكراوەی شەرع گفتوگۆی گەڕی پێنجەمی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و سووریای بە نێوەندگیری ئەمەریكا بەدواوە دێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە دانوساندنەكانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب لە چوارچێوەی سەردانەكەی شەرع بۆ سووریا دەبێتە هەوڵێك بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەمنی سەبارەت بە سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات لە كۆتایی ئەمساڵ.

چاودێرانی سیاسی پێشبینی ئەوە دەكەن، ئەو سەردانە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بایەخی فراوانی پێبدرێت، ئەوەش بە هۆی لێكەوتە سیاسی و ئەمنییەكانی بەشداری سووریا لەو رێككەوتنە، كە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بەردەوامە بۆ سەقامگیری دۆخی سووریا و ئەو ناوچەیە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە (2014) بە سەركردایەتی ئەمەریكا پێكهاتووە، زیاتر لە (80) وڵاتی تێدایە، ئامانجی پاڵپشتی هەوڵە سەربازیی و ئابوورییەكانە بۆ بەرەنگاربوونی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە و كۆتایی پێهێنانی لە سووریا و عێراق و ناوچەكانی دیكە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین