ئێران تووشی قەیرانێكی گەورەی ئابووری دەبێت
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (2025/11/2) ماڵپەڕی (میل ئیست نیوز) بڵاوی كردەوە، مورتەزا ئوفوق، پسپۆڕی ئابووری لە زانكۆی ئەهاوز نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستای ئابووری ئێران رایگەیاند، پێشی وایە ئەو دۆخە لە ئەنجامی سیاسەتی ئابووری راستڕەوەكانە كە تاوەكوو ئێستا حكومەتی ئێران پابەند دەكەن بە گرتنەبەری ئەو سیاسەتە، ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، ئەو سیاسەتە بۆتە هۆی هەژاری، واشی كردووە هەزاران ئێرانی تەنانەت نەبنە خاوەنی داهاتێك بۆ دەستخستنی ژەمێكی خواردنێكی سەرەكی.
ئەو پسپۆڕە ئابوورییە دەشڵێت، دەبێت حكومەتی ئێران چارەسەری كورتهێنانی بودجە بە رێگەی كەمكردنەوەی تێچووی ناپێویست و چاكسازی لە سیستەمی باج بكات، بەجۆرێك بێت كە خەڵكی خۆشگوزەران بیگرنە ئەستۆ، نەك هاووڵاتیانی ئاسایی بیگرنە ئەستۆ، ئەگەر ئەو سیاسەتە بەوجۆرە بەردەوام بێت دۆخەكە رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت.
لە لایەكی دیكەوە ماڵپەڕی خەبەر ئۆنلاین داتا فەرمییەكانی بڵاوكردۆتەوە، كە ئاماژە بە داڕوخانی دۆخی ئابووری دەكات، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەڵاوسان لە كاڵا سەرەكییەكانی وەك خواردن و خواردنەوە بەشێوەیەكی زۆر بەرزبۆتەوە، بازنەی هەژاریش لە رۆژ لەدوای رۆژ فراوانتر دەبێت.
رەحمەتوڵا نەورۆزی، پەرلەمانتاری ئێران رایگەیاند، ئەمرۆ هەر كرێكارێك یان فەرمانبەرێك كە لە خوانوێك دەژیت مووچەكەی بەقەدەر (45) ملیۆن دەبێت، ئەوە بە لەژێر هێڵی هەژاری دادەندرێت، بەگوێرەی هەندێك لە سەندیكا فەرمییەكان تێچووی ژیان لە مانگانە دەگاتە (50) ملیۆن تومەن لە ئێران.
ساڵی رابردوو، فاتیمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حكومەتی ئێران لە مانگی رابردوو رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو شەش ملیۆن و (128) هەزار و (739) تومە بۆ هەر تاكێك داندرابوو، ئەو لێدوانە رەخنەی زۆری لێگیرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment