زۆهران مامدانی مسوڵمانی بەرەگەز هندی بوو بە سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مسوڵمانێك لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئەمەریكا بوو بە سەرۆكی شارەوانی نیویۆ رك، سەرۆكی ئەمەریكاش دوو هۆكار بۆ شكستی حزبەكەی لەو هەڵبژاردنە دیاری دەكات.

ئەمرۆ چوارشەممە (2025/11/5) راگەیاندنەكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە، زۆهران مامدانی، كەسایەتی مسوڵمانی تەمەن (34) ساڵی بە رەگەز هیندی بوو بە سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، توانی شكست بە ئەندرۆ كۆمۆ، كاندی سەربەخۆ و كۆرتیس سلیوا، كاندی كۆمارییەكان بهێنێت.

سەبارەت بە دەنگەكان كەناڵی "سی بی ئێس"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، مامدانی توانییویەتی لە (38%)ی دەنگەكان بهێنێت و بە رێژەی لە (11.2%) لەپێش كاندیدە سەربەخۆیەكەیە، كاندیدەكەی كۆمارییەكانیش تەنیا لە (8%)ی دەنگەكانی هێناوە. 

سەبارەت بە ئەنجامەكان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوەی كردەوە، خۆی كاندید نەبووە، وڵاتیش لە دۆخی داخراوی بوو، ئەو دوو هۆكارە سەرەكین بۆ شكستی دیموكراتەكان لەو هەڵبژاردنە.

لەلایەكی دیكەوە، دوای سەركەوتنی كاندیدی دیموكراتەكان، كورتیس سلێوا شكستی خۆی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان راگەیاند و پیرۆزبایی لە مامدانی كرد، بەڵێنیشی دا بەردەوام بێت لە كاركردن لە شارەكەی.

دەربارەی هۆكاری سەركەوتنی ئەو كاندیدە مسوڵمانە، بەگوێرەی داتاكا نوێكان زۆرینە ئەوانەی دەنگیان بەو كاندیدە مسوڵمانە داوە دەرچووانی زانكۆكان، كە ژمارەیان لە دەنگدەری دیكە زیارتە، دانیشتوانی نیویۆرك جەخت لەسەر ئەوە دەكەن، گرانی بژێوی ژیانی كێشەی سەرەكیانە، مامدانی توانیویەتی بڕوا بەوانە بهێنێت، كە ئەو كێشەیان بۆ چارەسەر دەكات، ئەوانیش لەسەر ئەو بنەمایە دەنگیان پێی داوە.

زۆهران مامدانی، كەسایەتیەكی مسوڵمانە و بەرەگەز هیندیە، تەمەنی (34) ساڵە، لەم هەڵبژاردنە توانی پۆستی سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك بەدەست بهێنێت، پێشتریش لە كاتی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، هەڕەشەی ئەوەی كرد، كە ئەگەر سەركەوێت، رێگە نادات بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی نیویۆرك بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین