هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ راگرتنی جەنگ لە سوودان دەستی پێكردووە
نوچەنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2025/11/6) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، كارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، واشنتن هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەسەریەك بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێ لە سوودان، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ میسر و سعوودیە و وڵاتانی دیكە كاردەكەین.
گوتەبێژەكەی كۆشكی سپی جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، دۆسیەی سوودان زۆر ئاڵۆزە، تەنیا بە بەشداری هەموو لایەنەكان دەتوانین ئەو دۆخە ئاڵۆزە چارەسەر بكەین، بەشێوەیەكی بەردوامیش لەگەڵ هاوبەشەكانمان لەسەر هێڵین.
لە لایەكی دیكەوە بەدر عەبدولعاتی،وەزیری دەرەوەی میسر گفتوگۆی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی توركیا و سعوودیە و ئوردن گفتوگۆی لەسەر دۆسیەی سوودان كردووە، لەو پەیوەندییانە جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە،كە قاهیرە بەردەوامە پاڵپشتی یەكپارچەیی سوودان و دامەزراوە نیشتیمانییەكان.
وەزیری دەرەوەی میسر جەخت لەسەر بایەخی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكاتەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێكی گشتگیر بۆ رێگەخۆشكردن بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەیەكی سیاسی كۆكەرەوە، كە گرەنتی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ هەموو سوودان دەكاتەوە.
لە مانگی رابردوو هێزەكانی پاڵپشتی خێرا كۆنتڕۆڵی شاری فاشریان لە ویلایەتی دارفۆر لە رۆژئاوای سوودان كرد، كە چەندین كۆمەڵكوژیان دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی ئەنجام داوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment