نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا: ئایندەی عێراق گەشە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، "ئایندەی عێراق گەشە و هەروەها پشتگیری ئەمەریکای بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و دوور لە بوونی گرووپە میلیشیاکان کە لەلایەن وڵاتانی ترەوە پشتیوانی دەکرێن دووپات کردەوە".

درەنگانی دوێنێ شەو هەینی (2025/11/7) مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئایندەی عێراق گەشە چونکە گەلێکی بەهرەمەند و زیندووی هەیە و هەموو ئەمانەش بەنرخترین سەرچاوەن بۆ هەر نەتەوەیەک".

مارک ساڤایا دەشڵێت، "لەم ساڵانەی دواییدا عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا ئەم وڵاتە نزیک دەبێتەوە لە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسساز لە پڕۆسەی دیموکراسیدا بۆیە پێویستە بەردەوام بێت لەسەر هەنگاوەکانی بۆ گەشەسەندن و پێشکەوتنی وڵات".

مارک ساڤا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پەیامەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە، "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی عێراق و پشتگیریی لە عێراق دەکات بۆ ئایندەیەکی بەهێز، سەربەخۆ و دوور لە بوونی گرووپە میلیشیاکان کە لەلایەن وڵاتانی ترەوە پشطیوانی دەکرێن و بوونیان هەیە لە عێراق". 

ڕۆژی دووشەممە (2025/10/20) مارک ساڤایە وەک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق دیاریکرا، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم مارك ساڤایا دەبێتە نێردەی تایبەتی ئەمەریكا لە عێراق، ساڤایا تێگەیشتنی قووڵی هەیە لە پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا و پەیوەندییە فراوانەكەی لە ناوچەكەدا، بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمەریكا برەو پێدەدات"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین