ئەمەریکا ئەحمەد شەرعی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای ئەوەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەحمەد شەرعی لە لیستی تیرۆ دەرهێنا، ئەمەریکاش هەمان هەنگاوی نا و لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ئەم دوو وڵاتە هەڵدرایەوە.

ڕۆژی شەممە (2025/11/8) ماڵپەڕی (ئەلمۆنیتۆر) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریای لە لیستی سزاکانی تیرۆر دەرهێنا کە لە ساڵانی پێشوو بەهۆی پەیوەندی بە قاعیدەوە لە لیستی تیرۆریستی جیهانییەوە داواکراو بوو ناوی هەبوو. لە لایەکی ترەوە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای ئەمەریکا ناوی ئەحمەد شەرعی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.

بە گوێرەی زانیارییەکان لابردنی ناوی شەرع لەم لیستەدا وە نوێترین هەنگاوە بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم هەوڵەکانی سووریا بۆ ڕێکخستنەوەی وڵاتەکە و یەکخستنی ئابووری و سیاسی پاش چەندین ساڵ لە وێرانکەرییە ناوخۆییەکان، ئاوارەبوون و دەربەدەری هاووڵاتییان و لابردنی بەشار ئەسەد لە کۆتایی (2024). دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی ئایاری (2025)دا بڕیاری هەڵگرتنی هەندێک لە سزاکانی سووریای دا کە پێشتر لەلایەن ئەمەریکاوە بەسەریدا سەپێندرا بوو.

هاوکات کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئامانجییەتی بەشێک لەو سزایانەی ماونەتەوە لەسەر سووریادا هەڵبگرێت و بەرپرسانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران ڕایانگەیاند، "ستایشی لابردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەسەر سووریادا، هەنگاوێکی گرنگ بوو و هیوادارین سووریا ببوژێتەوە".

چاوەڕوان دەکرێت ئەحمەد شەرع (2025/11/10) سەردانی بۆ کۆشکی سپی بکات، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە و ڕێکەوتنێک واژۆ بکات بۆ ئەوەی سووریا بە فەرمی ببێتە ئەندامی هاوپەیمانی دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین