كۆمسیۆن: دەنگدانی بایۆمەتری ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دیاری دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، "بۆ زانینی ئەنجامی کۆتایی ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان پشت بە دەنگدانی بایۆمەتری دەبەستین، ملیۆنان هاووڵاتیش بەهۆی نەبوونی کارتەکەوە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/11/9) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، "لە ڕێگەی ژماردنی بایۆمەترییەکانەوە ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەزانین و ژمارەی بەشداربووان بە گوێرەی ژمارەی ئەو دەنگدەرانە ڕادەگەیێنین".

بە گوێرەی زانیارییە بایۆمەترییە نوێکراوەکان (21) ملیۆن هاووڵاتی کارتەکانیان نوێ کردووەتەوە و ئەم شێوازەش وێنەیەکی ئاشکرا و ڕوونمان بۆ دەستنیشان دەکات و ئەنجامی کۆتاییمان پێ دەدات چونکە تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار کراون، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو کە ڕێژەی بەشداریکردن لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو هاووڵاتییانە بوو کە تەمەنیان لە (18) ساڵ زیاتر بوو و مافی دەنگدانیان هەبوو.

بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن دەشڵێت، "لە کۆی گشتی نزیکەی (30) ملیۆن هاووڵاتی لە هەموو عێراقدا نزیکەی (21.4) ملیۆن هاووڵاتی ناویان تۆمار کراوە و مافی دەنگدانیان هەیە. بەڵام نزیکەی (7) ملیۆن هاووڵاتی ناتوانن دەنگ بدەن بەهۆی ئەوەی کارتی دەنگدانی بایۆمەترییان نییە.

ئەمڕۆ یەکشەمممە (2025/11/9) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە (2025/11/11) پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کێبڕکێیەکانی بەهێز لە نێوان کاندیدەکاندا هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین