تورکیا و سووریا و ئەمەریکا بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا رێککەوتن تورکیە

نوچەنێت

کۆبوونەوەی سەرۆکی سووریا و ئەمەریکا دوێنێ لە کۆشکی سپی بەرێوەچوو، لەسەر داوای ترەمپ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، سووریا و ئەمەریکا کۆبوونەوەی کارکردن سەبارەت بە سووریا ئەنجامدرا، تیایدا رێککەون کە دەبێت رێککەوتنی (10) ئازار بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا جێبەجێ بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/11) ماڵپەڕی (ستار گەزەتە) بڵاوی کردەوە، بە پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوونەوەی هەریەک لە ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بەدوداچوون بۆ ئەو رێککەوتنانەی لەنێوان سەرۆکی سووریا و ئەمەریکا و پرسی هەسەدە و پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سووریا لە واشنتۆن بەرێوەچوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەو کۆبوونەوەدا بڕیاردرا بەدواداچوون و بەردەوایدان بە  رێککەوتنی (10) ئازار بدرێت بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، هەر لەو کۆبوونەوەیە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە پشتیوانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل بکرێت لە پێناو تێکنەچوونی سەقامگیری سووریا و ناوچەکە. تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پشتیوانی ئەمەریکا بوو بۆ سووریا لە بوارەکانی ئابووری و بوژانەوەی وڵات و زیادکردنی وەبەرهێنان لە سووریا، هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە بووە.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گوتی، "لەو کۆبوونەوەیە دەرفەتمان بۆ ڕەخسا بیروبۆچوونمان سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی باشووری سووریا و باکوور و شوێنەکانی دی دەرببڕین، ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێت ڕەنگە کاریگەری بەسەر یەکپارچەیی سووریا هەبێت بەتایبەت تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، دەبێت گروپەکانی سووریا لەژێر هیچ فشارێکی دەرەکی نەبن و وە نابێت مەترسی لەسەر هیچ کەس دروست بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین