جەهەپە: پێویستە شاندی کۆمسیۆن سەردانی ئیمراڵی بکەن تورکیە

نوچەنێت

لایەنە سیاسیەکانی تورکیا هەنگاوی جددی دەنێن لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا، پەرلەمانتارێکی جەهەپە ڕایگەیاند، لەپێناو چارەسەری هەمیشەیی پرسی کورد پێویستە شاندی کۆمسیۆن سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببەوە و زۆر گرینگە یاسای تایبەت بۆ ئەم پرسە دەربکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (2025/11/15) ماڵپەڕی (ئامەد) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ دامەزراندی کۆمسیۆنی پاڵپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا پارتی جەهەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بۆ پرسی کورد راگەیاند، بەڵام ڕێگربوون بۆ چوونی شاندێکی کۆمسیۆن بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە.

دوابەدوای پەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی ئاشتی ئینان ئاکگون ئاڵپ، پەرلەمانتاری جەهەپە لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە چوونی شاندی کۆمسیۆن بۆ ئیمراڵی دەڵێت، "پێویستە شاندی کۆمسیۆن لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە، گەر بەرپرسانی دەوڵەت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبێتەوە بۆچی کۆمسیۆن کۆنەبێتەوە؟.

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پێیوایە، "دەسەڵاتدارانی تورکیا پرۆسەکە بە تورکیایەکی دوور لە تیرۆر ناو دەبەن، بەڵام کوردەکان بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی ناوی دەبات، ئەگەر سەیر بکەن لێکدانەوەیەکی جیاواز لەم دوو لایەنە دەبینرێت. هەنگاوەکانی پرۆسەکە لە ئێستادا بەگوێرەی پێشهاتەکانی سووریا بەرێوەدەچێت. لە رابردوودا پرسی کورد بەردەوام ڕووبەڕووی توندوتیژی بۆتەوە، بەڵام لەڕاستیدا مافێکی ڕەوای مرۆڤە. پێویستە پرسی کورد بۆ هەمیشە لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاسایی و ئابووری چارەسەر بکرێت.

سەبارەت بە کارەکانی کۆمسیۆن  ئینان ئاکگون ئاڵپ دووپاتی دەکاتەوە، "جەهەپە هەوڵیدا کێشەکان لەژێر چەترەی کۆمسیۆن بە شەفافی بەرێوەبچێت، ئەندامەکانمان بەشداری کۆمسیۆنیان کرد، بەڵام بەوشێوەی چاوەروان دەکرا کارناکات، پرۆسەکە چەقی بەستووە و بەستراوەتەوە لەگەڵ پرۆسەی سووریا، وەک جەهەپە هەوڵدەدەین بە ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەک یاسا دەرنەچووە و پێوستە لە چوارچێوەی پرۆسەکە یاسای تایبەت بۆ پرۆسەکە دەربکرێت. ناکرێت تەنیا لەرێگەی گوێگرتن پرۆسەکە بەرێوەبچێت کۆمەڵگە دەیەوێت هەنگاوی قەناعەتپێکەر و کۆنکرێتی لە کۆمسیۆن بنرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین