تورکیا گەورەترین فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى لە سوودان درووست دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانى سوودان لەکاتى گەڕانەوەى لە جنێف لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى ئەنقەرە لەگەڵ کۆمپانیاى سۆماى تورکی بۆ درووستکردنى فڕۆکەخانەیەکى مۆدێرن لە خەرتووم کۆدەبێتەوە، بڕیارە بەم نزیکانە شاندێکى کۆمپانیاکە سەردانى ئەو وڵاتە بکەن.

رۆژى پێنجشەممە (2025/11/20) ئاژانسى (سونا)ى سوودانى بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى سوودان لە کاتى گەڕانەوەى لەگەڵ باڵیۆزى سوودان لە تورکیا و کۆنسوڵى گشتى ئەو وڵاتە لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ  ئەنفەر سیان، سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى سۆماى تورکی کۆبووەوە، بۆ دروستکردنى فڕۆکەخانەیەکى نوێ لە خەرتووم، بە نوێترین پێوەرە جیهانییەکان، لەو کۆبوونەوەدا گفتوگۆیان لەسەر دروستکردنى فڕۆکەخانەیەکى نێودەوڵەتى لە خەرتووم بەگوێرەى نوێترین پێوەرە جیهانییەکان کرد.

بەگوێرەى ئاژانسى سونا کۆپانیاکە بەڵێنى داوە لەو نزیکانە تیمێکى تەکنیکى رەوانەى خەرتووم بکات، بۆ ئەوەى زانیارى پێویست بۆ ئامادەکردنى لێکۆڵینەوەیەکى تەواو سەبارەت بەو فڕۆکەخانە ئامادە بکات.
لە (2018) سوودان رێککەوتنى لەگەڵ کۆمپانیاى سۆما بۆ درووستکردنى فڕۆکەخانەیەکى نوێ بە دوورى (40) کیلۆمەتر لە پایتەختى سوودان بەگوێرەى سیستەمى  (B.O.T) بە بەهاى زیاتر لە یەک ملیار دۆلار واژۆکردووە.

ئەو سەردانەى کامل ئیدریس بۆ تورکیا لە کاتى گەڕانەوەى بووە لە شارى جنێف بۆ وڵاتەکەى کە لە چەند رۆژى رابردوو لە جنێف بەشدارى لە چەند کۆبوونەوەیەک کرد پەیوەست بە ئاسایشى نەتەوەیى سوودان و پرسە نێودەوڵەتییەکانى وەک ئاشتى و کاروبارى مرۆیى و دۆخى بارودۆخى ویلایەتى فاشر.
لە (2021) عەبدوڵا حەمەدۆک، سەرۆک وەزیرانى ئەو کاتەى سوودان داواى لە کۆمپانیاى سۆما کرد دەست بە کار و وەبەرهێنانەکانى لە کارکردن بە پڕۆژەى درووستکردنى فڕۆکەخانەى نوێى خەرتووم بکات، بەڵام دواتر بەهۆى کۆنتڕۆڵى هێزەکانى پاڵپشتى خێرا بۆسەر خەرتووم و هەڵگیرسانى جەنگ لەگەڵ سوپاى سوودان ئەو پڕۆژەیە وەستا، لەگەڵ ئەوەشدا زیانێکى زۆر بە فڕۆکەخانەى خەرتووم کەوتووە، لە (70%) زیانى بەرکەوتووە.

فڕۆکەخانەى خەرتوومى نێودەوڵەتى بە گەورەترین فڕۆکەخانە دادەندرێت لە (1947) لەدواى جەنگى دووەمى جیهانى درووست کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین