پەیمانگەى واشنتن داوا دەکان ئیدارەى ترەمپ رێکارى کاراتر لەبەرانبەر ئیخوان بگرێتەبەر
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لەبرى دانانى ئیخوان موسلمین وەک رێکخراوێکى تیرۆرستى، پێویستە ئیدارەى ترەمپ تەرکیز بخاتە سەر هەڕەشە ئەمنییە دیاریکراوەکانى لق و رێکخستنەکانى سەر بە ئیخوان، بەتایبەت ئەوانەى پاڵپشتى راستەوخۆى حەماس دەکەن.
لە یەکى حوزەیرانى ئەمساڵ هاونیشتیمانییەکى میسرى بە بۆمبى سوتێنەر بە پاڵنەرى دژە سامى هێرشى کردە سەر کۆمەڵێک خۆپیشاندنەرى ئاشتیخواز لە بوڵدر لە کۆلۆرادۆ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بەوە کرا ئەو تۆمەتبارەى هێرشى کردووە پاڵپتشتى ئیخوانى دەکرد، ئەوەش واى کرد کۆنگرێسمانەکان لە واشنتن داوا بکەن ئیخوان بخنە لیستى تیرۆرەوە، ئەوەش کارێکە دەبوو ئیدارەى ترەمپ لە خولى یەکەمى سەرۆکایەتى ئەوە بکات، ئەو دۆسیە ئێستا لە رووى یاسادانەوە گەورەتر بووە، لەگەڵ پڕۆژە یاساکانى دیکەى ئەنجوومەنى نوێنەران و ئەنجوومەنى پیران داوا لە ئیدارەى ترەمپ دەکەن هەنگاوى دیکە بنێنن.
بزووتنەوەیەک بەبێ سەرکردایەتییەکى یەکگرتوو
سەرەڕاى گەورەیى رووداوەکانى ئەم دواییانە، بەڵام دەرکەوتووە کە خستنە تیرۆرى بزووتنەوەیەکى وەک ئیخوان موسلمین وەک بزووتنەوەیەکى تیرۆرست کارێکى قوورسە، کە لە کاتێدا ئیخوان لەسەرەتاى درووست بوونییەوە لە (1928) چەندین لقى لە جیهان هەیە، لەوانەش بزووتنەوەى حەماس بە تایبەت، حەماس وەک رێکخراوێکى یەک ئاراستە کارناکات، لە مانگى ئاب مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، ئیخوان سەرچاوەى دڵەڕاوکێیەکى قووڵە، پڕۆسەى دیاریکردنى وەک رێکخراوێکى تیرۆرستى بەهۆى پێداویستى یاسایى پێویست دەکات حکومەتى ئەمەریکا بەڵگە و کارەکانى لەبەردەم دادگا دەربخات، ئەوانەشى بەرگرى لەو خستنە تیرۆرە فراوانە دەکەن، ئاماژە بەوە دەکەن، ئیمارات و ئوردن و میسر، ئەو هەنگاوەیان ناوە، بەڵام ئەمەریکا پێویستە پارێزگارى لە لێکەوتە یاساییە باڵاکان و پێداچوونەوە ناوخۆییە توندەکان بکات.
لە رووى تیۆرییەوە ترەمپ دەتوانێت ئیخوان موسلمین لە کارى جێبەجێکردنى نوێ و داهاتوو بە ئامانج بگرێت، بەڵام ئیدارەى ئەمەریکا بە روونى دەیەوێت بەگوێرەى چاکسازى بەرەنگابوونەوەى ئێستاى بۆ تیرۆر بۆ جەختکردنەوە لەسەر مەترسییەکانى ئیخوان مامەڵە بکات، لە پاڵ ئەو گرووپە دەسەڵاتێکى ریزبەندى کۆن هەیە رێکخراوى بەرەى رزگاریخوازى فەڵەستینى بە ئامانج گرتبوو، کە سەرکردایەتى هەیە بەڕێوەى دەبێت، ئەوەش لە کاتێدایە ئیخوان موسلمین ئەو سەرکردایەتیەى نییە.
هەنگاوى یەکەم یاسایى و بەرهەم داردەبێت لە خستنە لیستى تیرۆرى گرووپەکانى سەربە ئیخوان، کە هاوکارى دارایى یاخود پاڵپشتییەکى دیکەى مادین بۆ حەماس، وەک تیرۆرستەکانى جیهان بە تاییەت، ئەو چالاکییەکانە بەشێوەیەکى بەرچاو لەدواى هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەرى (2023) بووە هۆى زیادبوونى هێرش بۆ سەر ئیسرائیل.
ئیدارەى ترەمپ دەتوانێت سزا بخاتە سەر ئەو چەند لقەى ئیخوان کە لە کارى تیرۆرستى تێوەگلاون، وەک رێکخراوە تیرۆرستە بیانییەکان، وەک ئەو کارەى ترەمپ لە خولى یەکەمى سەرۆکایەتى پەیڕەوى کرد، ئەگەرى بەهێزیش ئەوە زۆر لقى دیکەش شایستەى ئەوە بن بخرێنە لیستى تیرۆرەوە.
گرووپەکانى ئیخوان هاوکارى تیرۆرن
پێویستە ئیدارەى ترەمپ بە چڕى چاو بەو گرووپانەى سەر بە ئیخوان بخشێنێتەوە کە بە شێوەیەکى نایاسایى و بەگوێرەى یاساى ئەمەریکى هاوکارییان پێشکەشى ئیخوان کردووە، وەک ئەم تەرکیزە دواکەوتووەى ئەو ماوەیە کە دەبوو ماوەیەکى زۆر بکرایە.
لە راپۆرتى (2015) حکومەتى بەریتانیا ئیخوانى وەک قەڵا و پاڵپشتى پشتپێبەستراوى وشیارانە و ئاشکراى حەماس تۆمەتبار کرد، کە ئاسانکاریى و پاڵپشتى ئیخوان دەکات، راپۆرتەکە جەخت لەسەر ئەو پەیوەندییە بەردوامەى نێوان حەماس و لق و رێکخستنەکانى ئیخوان لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات.
ئەو پەیوەندییانە لەگەڵ هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر روونتر بۆوە، لە راپۆرتێکى مانگى ئەیلوولى (2024) حکومەتى ئیسرائیل روونى کردۆتەوە حەماس تۆڕێکى چالاکوان و رێکخراوەکانى لە ئەوروپاى رۆژئاوا کردۆتەوە، زۆرێک لەوانە پەیوەستن بە ئیخوان موسلمین. لە واقیعدا جەنگى حەماس ــ ئیسرائیل خەزێنەیەکى لە زانیارى بۆ چالاکییەکانى خستۆتەڕوو کە لە هەموو گرووپە جیاوازەکانى شایستەى سزان.
ئەگەرى بەهێز ئەوەیە کە ئەو زانیاریانەى کە ئیسرائیل لە تونێلەکان و نووسینگەکانى حەماس لە غەزە کۆى کردۆتەوە بۆ دیاریکردنى کۆمەڵێک تاوانبارە، بە نموونە چەند مانگێک پێش ئێستا ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو بەڵگەنامانەى کە دۆزراوەتەوە پەیوەندییە راستەوخۆکانى حەماس و کۆنگرەى فەڵەستینى لە دەرەوە دەرخستووە، کە ئیسرائیل بەهۆى پەیوەندییەکانى لەگەڵ حەماس خستۆتیە لیستى تیرۆرەوە، بە گوێرەى راپۆرتەکەى ئیسرائیل کۆنگرەى گەلى فەڵەستین لە دەرەوە وەک نوێنەرى حەماس لە دەرەوە کار دەکات، بە کردەیی وەک باڵیۆزخانەى حەماسە، دەسەڵاتدارانى ئوردنى ئاماژە بە ئاراستەیەکى هاوشێوە لەنێوان رێکخراوەکانى سەر بە ئیخوان لە ئوردن دەکەن. لەدواى قەدەغەکردنى ئیخوان لە مانگى نیسان حکومەتى ئوردن لە مانگى تەمووز دەستى بە رێکارى یاسایى دژ بەو رێکخراوە ناحکومیانەى سەر بە ئیخوان لە وڵاتەکەى کردووە.
پەیوەندییە تێکەڵەکان: حەماس و ئیخوان
حەماس و ئیخوان موسلمین لە دامەزراندنى حەماسەوە کە لە رێگەى پەیماننامەکەى لە (1988) خۆى ناساند بەوەى کە لقى فەڵەستینى ئیخوانە، لە دواى ئەوە ئیخوان چەندین بنکەى لە جیهان دامەزراند لەوانەش ئەمەریکا، ئەو شوێنانە بۆ پاڵپشتى لقى چەکدارى فەڵەستین بوو، لە (1988) سەرۆکى لیژنەى فەڵەستینى سەر بە ئیخوان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردەکانى ئەو بزووتنەوە لە ئەمەریکا سەردانى دەکردن، دامەزراوەى، " الأرض المقدسة"ى بۆ هاوکارى پەرەپێدان وەک ئامرازێکى بنەڕەتى کە بارەگاکەى لە ئەمەریکا بۆ کۆکردنەوەى پاڵپشتى دارایى بۆ حەماس دامەزراند، لە (2001) وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا ئەو دامەزراوەى خستە لیستى تیرۆرەوە، لە (2008) دادگاى ئەمەریکا سەرکۆنەى سەرکردەکانى کرد بەهۆى ئەوەى ملیۆنان دۆلاریان بۆ حەماس کۆکردۆتەوە، لە (2011) دادگاى تێهەڵچوونەوەى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەو حکومە کردەوە و ئاماژەى بە بەڵگەکان کرد،ـ دواى ئەوەى درووست كرا، ئیخوان داوا لە هەموو لقەکانى دەکات لیژنە بە ناوى فەڵەستین بۆ پاڵپشتى حەماس لە دەرەوە درووست بکەن.
ئەندامانى ئیخوان ئەو ئاراستەیان لە شوێنەکانى دیکەى جیهان گرتۆتەبەر، لە (2000) لە سەرەتاى راپەڕینى دووەمى گەلانى فەڵەستین سەرکردەکانى حەماس ئیتلافى خەیریان دامەزراند، کە رێکخراوێکى سێبەرێى جیهانى بوو، بۆ ئاسانکارى چالاکییە داراییەکانى حەماس لە دەرەوە، ئەو تۆڕەش زیاتر لە (50) دامەزراوەى خێروازیى لەخۆى گرتبوو، بۆ ماوەى چەندین ساڵ د.یوسف قەرزاوى باوکى رۆحى ئیخوان سەرکردایەتى دەکرد، دواتر وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکى هەریەک لە ئیتلافى خەیر و ژمارەیەک لە ئەندامەکانى بەهۆى پەیوەندیان بە حەماس خستە لیستى تیرۆرەوە، لە لیستەکەى پێش ئەمساڵ دامەزراوەیەکى نا حکومى کە بارەگاکەى لە هۆڵندایە، وەزارەتى گەنجى ئەمەریکى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئیتلافى خەیر تاوەکوو ئێستا چالاکى گەورە ئەنجام دەدات، راپۆرتەکانى راستەوخۆ بۆ باڵى سەربازیى حەماس بەرزدەکرێتەوە.
بەڵگەنامە سەبارەت بە حاڵەتەکانى دیکە بەردەستە
لە (2010) ئەڵمانیا باڵى ئەڵمانیاى کۆمەڵەى تورکی، "رێکخراوى هاورکارى مرۆیى نێودەوڵەتى" کە ئەندام لە "ئیتلافى خەیر" بەهۆى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ ئەو گرووپە لە بەرژەوەندى حەماس قەدەغە کرد، هەروەک ئیسرائیلیش ئەو گرووپەى قەدەغەکرد، کە خرابووە لیستى نزیک لە ئیخوان موسلمین، لە (2008) بەهۆى پەیوەندى بە حەماسەوە رەوانەکردنى هاوکارى بۆ رێکخراوەکانى ژێر دەستى حەماس لە خەلیل و نابلس چالاکوانێکى رێکخراوى هاوکارى مرۆیى لە بەشى رۆژئاوا دەرکرا.
لە دۆسیەکى تاوانکارى لە (2019) دادگاى ئیسپانیا ئاماژەى بە رێکخراوێکى دیکەى سێبەر کرد، کە لە ژێر دەسەڵاتى ئیخوانن، کە فیدراسۆنى رێکخراوە ئیسلامییەکانە لە ئەوروپا، بە هۆى پەیوەندیان بە حەماس دادگاکە بۆى دەرکەوتووە، ئەو فیدراسۆنە پەیوەندییەکى بەهێز لەگەڵ حەماس و رێکخراوەکانى دیکەى پاڵپشتى حەماس دەکەن هەیە.
لە مانگى حوزەیرانى (2025) وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکى دامەزراوە خێراخوازییە وەهیمیەکانى زۆربەیانى لە لیستى رێکخراوەکانى سەر بە حەماس دانا بۆ پاڵپشتى حەماس دانا، بازنەى ئەو گرووپانەى فراوان کرد، ئەو گرووپانە لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفریقیا و ئەوروپا هەیە، لەوانە جەزائیر و لبنان و هۆڵندا و قەتەر و سوودان و تورکیا و یەمەن.
لقەکانى ئیخوان وەک رێکخراوێکى بیانى تیرۆرستى
لە پاڵ ئەوەشدا دەتواندرێت زۆربەى لقەکانى دیکەى ئیخوان بە پشتبەستن بە چالاکییە توندەکانى بە نموونە وەک ئەوەى ئوردن لقى ئەو رێکخراوەى لە مانگى نیسان قەدەغەکرد، ئەوەش لەدواى تۆمەتبارکردنى ژمارەیەک ئەنجامى ئەو رءکخراوە بوو کە سەرقاڵى رێکخستن و پلاندانان بوو بۆ هێرشى تێرۆرستى، نموونەیەکى دیکە لقى لبنانى ئیخوان کە جەماعەى ئیسلامى و باڵى چەکدارى ھێزەکانى فەجر بە هەماهەنگى لەگەڵ حزبوڵڵا هێرشى مووشەکیان کردە سەر ئیسرائیل، بە شێوەیەکى بەهێزیش لەگەڵ حەماس لە لبنان کارى دەکرد.
لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لقى دیکەى ئیخوان ماوەیەکى زۆرە سوورن لەسەر خۆپاراستنیان لە توندوتیژى، درکیان بەوە کردەوە، کە ئەوە بەزاندنى ئەو هێڵەیە کە لە داهاتوودا دەبێتە لێکۆڵینەوە و سزاى حکومى، دەتوانن خۆیان لە دانانیان وەک لقى ئیخوان بپارێزنن کە تێکەڵ بە توند و تیژى ئەوانەى دیکە بوونە.
بەرپرسان لە ئیدارەى یەکەمى ترەمپ رووبەڕووى ئاڵنگەرى لە بەڵگە بوونەوە، تەنیا بەوەندە وازیان هێنا کە دوو گرووپ لە ئیخوان جیاببونەوە کە بارەگاکەیان لە میسر بوو کە لیواى سەورە و بزووتنەوەى سەواعیدى میسرى بوو، کە ئەو دووو گرووپە هاوکاربوون بۆ زنجیرەیەک تیرۆر و تەقینەوە و هێرشى دیکە لە میسر لە ساڵانى (2015-2017) پێویستە ئیدارەى دووەمى ترەمپ ئەو ئاراستە سەرکییە بگرێتەبەر و هەستیارانە مامەڵە بکات.
پوختە:
بەڵگەکان ئەو مەترسیانەى ئەمەریکا سەبارەت بە ئیخوان موسلیمن پشتڕاست دەکەنەوە، بە تایبەت ئیدارەى ترەمپ ئامانجى ئەوەیە بۆ بنیادنانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى سەقامگیرتر و پارێزراوتر ئاگربەست لە غەزە تێپەڕێنێت، بەڵام بە بێ رێکارى گشتگیر دژ بە ئیخوان ئەو ئامانجە بێ بەرهەم دەبێت، لەبرى ئەوە پێویستە ئیدارەى ترەمپ چاودێرى گرووپەکانى سەربە ئیخوان بکات کە هاوکارى دارایى پێشکەش بە بزووتنەوەى حەماس دەکات، وەک رێکخراوى تیرۆرستى جیهانى بیانکاتە ئامانج، هەروەک پێویستە ئەو لقانە کە پەیوەندیان بە توندوتیژیەوە هەیە وەک رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە بیانخاتە لیستەوە، لە هەمان کاتدا پێویستە چوارچێوەیەکى بەهێزى یاسایى بۆ چاودێرى رێکخراوەکانى ئیخوان دابنێت، ئامرازى سزا و دەربازکردنى یاسایى وەک یەک بێت.
لەسەر بەرەى پاڵپشتى حەماس پێویستە دەسەڵاتداران یەکەمجار تەرکیز بخەنە سەر ئەو گرووپانەى لەژێر، "ئیتلافى خەیر" و "فیدراسۆنى رێکخراوە ئیسلامییەکان لە ئەوروپا" و کۆنگرەى گەلى فەڵەستین لە دەورەوە" دان.
سزاکانى ئەمەریکا یەکلاینە لە دوورمەودا بە تەنیا کاریگەرى نابێت، ئەگەرى بەهێز ئەوەیە حکومەتە سەرەکییەکانى دیکە ــ بە تایبەت لە ئەوروپا ــ هەنگاوى هاوشێوە بنێن، ئەگەر بڕوایان بە رێکارە ئاشتیخوازە یاساییەکانى ئەمەریکا هات و پشتیان بە زانیارى بەڵگەدار و متمانە پێکراوە بەست.
نووسینى: مايكل جيكوبسون، ئەندامى باڵا لە پەیمانگەى واشنتن
د.ماتیۆ لیڤیت، بەڕێوەبەرى پڕۆگرامى جانیت وایلى راینهارد، بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و هەواڵگریى.
سەرچاوە: پەیمانگەى واشنتن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment