ئەمەریکا چاودێری پرۆسەی پێكهێنانی حکومەتی عێراق دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، "حکومەتی ئەمەریکا بە هۆشیارییەوە چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات و لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە".

درەنگانی شەوی هەینی (2025/11/21) مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس راگەیاند، "لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێر و ئاگاداری پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراقە و رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادات دەستوەردانی تێدا بکات".

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا دەشڵێت، "لە ساڵانی ڕابردوودا عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و هیوادارین ئەم پێشکەوتنانە لە داهاتوو بەردەوام بێت لە وڵاتەکەدا".

بە گوێرەی پۆستەکەی مارک ساڤایا، ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات. "پێویستە ئەو پرسە لای هەمووان ڕوون و ئاشکرا بێت کە ئەمەریکا قبووڵ ناکات و رێگە نادات هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکرێت."

ڕۆژی (2025/11/11) پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزنی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، "داوا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ به‌شدارییه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به‌ شێوه‌یه‌كى شارستانى و ئازادانه‌ ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه‌ دیارى ده‌كرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین