هەسەدە و حكومەتی سووریا لەسەر ئاگربەست رێككەوتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هێزەكانی هەسەدە و حكومەتی سووری رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست بەست رێككەوتن، سووپای سووریاش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو شوێنانەی كۆنتڕۆڵمان كردۆتەوە تێیدا دەمێنینەوە.

ئەمرۆ شەممە (2025/11/22) ماڵپەڕی (عەرەبییە) بڵاوی كردەوە، چەند سەرچاوەیەك بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیان راگەیاندووە، لەدوای ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەی مەعدان لە باشووری رۆژهەڵاتی رەقە، ئێوارەی دوێنێ هەینی وەزارەتی بەرگریی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەسەر ئاگربەست رێككەوتن و هەموو بۆردوومان و بە ئامانجگرتنی دوولایەنەی نێوان دوولانەیان راگرت.

سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە، هەسەدە لەو كۆبوونەوە دوای كشانەوەی سوپای كردووە لەو شوێنانەی كە كۆنتڕۆڵی كردووە، بەڵام سووپای سووریا ئاماژە بەوە دەكات، كە شوێنانەی پێش رۆژانی چوارشەممە و پێنجەشەممەی هەفتەی رابردوو هێزەكانی هەسەدە دزەیان بۆی كردووە، دەیگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لەو كۆبوونەوە رێككەوتن لەسەر هەماهەنگی نێوان سوپای سووریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە داوای هێوركردنەوە و پابەندی بە رێككەوتنی (10)ێ ئاداری ئەمساڵ دەكات.

ئەو ئاڵۆزیانەی چەند رۆژی رابردوو لەدوای ئەوە دێت، هەردوولا لبە جۆرەها چەكی قورس و مامناوەند یەكتریان بۆردوومان دەكرد، پێكدادانی توند لەنێوان هەردوولا هەبوو، كە ئەوەش بووە هۆی كوژران و برینداربوون لە هەردوولا، دوو سەربازی سووری كوژراون و نۆ كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین