ئەمەریکا: وزە کلیکى گەیشتن بە ئامانجى بازرگانى 100 ملیار دۆلارە لەگەڵ تورکیا ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆنسووڵى گشتى ئەمەریکا لە ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، وزە کلیلى گەیشتن بە ئامانجى پەیوەندى ئابوورى (100) ملیار دۆلارە لەنێوان ئەنقەرە و واشنتن.

ئەمرۆ هەینى (2025/12/5) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، مایکل لالى، کۆنسڵى گشتى ئەمەریکا لە ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، ئێمە تورکیا وەک هاوبەشێکى گرنگ سەیر دەکەین، لە چوارچێوەى گرەنتى ئاسایشى وزە و بەردەوامى هاوکارى و کێبرکێى نرخى وزە، پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات لە بوارى وزە بەهێز دەکەین.

مایکل ئاماژە بە بەهێزى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو ولات، کۆنسوڵى ئەمەریکا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى باسى لە دیدارى نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ لە (25) مانگى ئەیلوولى ئەمساڵ لە واشنتن کرد.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، لەگەڵ لایەنى تورکی گفتوگۆمان لەسەر فراوانکردنى پەیوەندی بازرگانى و چۆنیەتى کارکردن لەسەر بەدیهێنانى ئامانجى گەیشتن بە (100) ملیار دۆلار کردووە، رێگەى گەیشتن بەو ئامانجە لە کەرتى وزەیە.

مایکل لالى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هەردوو وڵات لە بوارى کەرتى وزە چەندین ساڵ لەو ناوچەیە وەک دوو هاوبەش هەماهەنگن، تورکیا پێویستى بە سەرچاوەى زیاترى وزەیە بۆ پەرەپێدانى ئابوورى، ئەمەریکاش هاوبەشێکى متمانەپێکراوە مەرجەکانى بارزاگانى و دیدى دوورمەودا پێشکەش دەکات.

ماوەى چەندین ساڵە تورکیا ئامانجى ئەوەیە پەیوەندى بازرگانى لەگەڵ تورکیا بگەیێنتە سەد ملیار دۆلار، لە سەرەتاى ئەمساڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، سەرەڕاى ئەوەى قەبارەى ئابوورى لە (2023) گەیشتۆتە (30) بەڵام ئێمە دڵنیایین تواناى بەرزکردنەوەى ئەو بڕەمان بۆ (100) ملیار دۆلار هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین