هەناردەکردنی کاڵای ئەڵمانی بۆ بازاڕەکان لە زیادبوونی بەردەوامدایە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناوەندی ئاماری یەکگرتووی ئەڵمانیا دواین ئامارەکانی ئاستی هەناردەکردن و هاوردەکردنی وڵاتەکەی لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021ـدا بڵاوکردەوە.

بو گوێرەی زانیارییەکان، ئاستی هەناردەکردنی کاڵای کۆمپانیاییە ئەڵمانییەکان لە 11 مانگی ڕابردوودا، بەرێژەی  1.2% زیادیکردووە و هاوکات قەبارەی هاوردەکردنی کاڵای بیانی بۆ ناو بازارەکانی ئەڵمانیا بە 6.5% بەربۆتەوە، کۆی قەبارەی بازرگانی ئەو وڵاتە بە زیاتر 17.24 ملیار دۆلار (14.3 ملیار یۆرۆ) دەخەمڵێنرێت.

ئەم گەشەیەی ئابووری ئەڵمانیا لە کاتێکدایە بەهۆی داخستنی بازاڕەکان و بڵاوبوونەوەی فراوانی پەتای کۆرۆنا، ئابووری ئەو وڵاتەی تا ئاستێک پەکخستبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین