كۆنگرێسی ئەمەریكا یاسای قەیسەری دژ بە سووریا هەڵوەشاندەوە
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2025/12/11) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ راپۆرتێكی پێشكەش بە لیژنەكانی كۆنگرێسی ئەمەریكا كرد، كۆنگرێسی ئەمەریكا یاسای بودجەی بەرگریی نیشتیمانی پەسەند كرد، لەگەڵ پەسەندكردنی یاسای بودەجەش بنەكانی یاسای قەیسەر لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە هەڵیوەشاندەوە.
سەبارەت بە مەرجەكانیش لە بەشێكی هاتووەی راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات، پێویست سووریا ئەوە پشتڕاست بكاتەوە بە كردەیی بەرەنگاری تیرۆر بووبێتەوە، رێگە بە كردەی سەربازیی یەكلانە نەدات دژ بە بە وڵاتانی دراوسێ، دژی سپیكردنەوەی پارە و پاڵپشتی تیرۆر دەوەستێتەوە، هەروەها سووریا دژ بە هەموو ئەو تاوانە دەوەسەتێتەوە كە لە دژی مرۆڤایەتی كراون لەسەردەمی دەسەڵاتی پێشوو، خاڵێكی دیكە لەو راپۆرتەی كۆنگرێس هاتووە، كە پێویست حكومەتی نوێی سووریا بەسەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع بەرەنگاریبەرەهەمهێنانی مادە هۆشبەرەكان ببێتەوە.
كۆنگرێسی ئەمەریكی باسی لەوەش كردووە، كە ئەگەر لە دوو قۆناغی دوای یەك لەو راپۆرتە ئەو مەرجانە نەهاتبنەدی، ئەو سزای دیاریكراو بەسەر چەند لایەنێكی دیاریكراو دەسەپێندرێت.
بەگوێرەی پەیامنێری جەزیرە لە ئەمەریكا لەدوای ئەوە ئەو پڕۆژە یاسایە ئاراستەی ئەنجوومەنی پیران دەكرێت، كە تێیدا كۆمارییەكان زۆرینە لە هەفتەی داهاتوو دەنگی سەر دەدرێت، چاوەڕوان دەكرێت لەدوای ئەوە راستەوخۆ ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ بكرێت بۆ واژۆكردن و كاپێكردنی.
سەبارەت بە كاریگەرییەكانی لادانی یاسای قەیسەر، بە لادانی ئەو یاسایە رێگە خۆش دەبێت بۆ گەڕانەوەی وەبەرهێنان و هاوكاریی مرۆیی بۆ پاڵپشتی ئیدارەی نوێی سووریا، عەبدولقادر قادر، حەسریە، بارێزگاری بانكی ناوەندی سووری دەڵێت، كۆتاییهێنان بە یاسای قەیسەر دواین وێزگە و گرنگنترینە بۆ رێگەخۆشكردن لەبەردەم یەكخستنی وڵاتەكەی لەگەڵ سیستەمی بانكی جیهانی، چونكە ئەو یاسایە كاریگەری لەسەر بەرێوەبردنی سیاسەتی دراو و دابینكردنی نەختینە هەبوو.
پارێزگاری بانكی ناوەندی سووریا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، كە لەگەڵ لادانی یاسای قەیسەر حكومەتی سووریا پلانی پەرەپێدانی سیستەمی دارایی و بانكی هەیە، هەروەها بانكی ناوەندی سووریا لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریك مەشقی پێ دەكرێت و لەگەڵ بانكە گەورەكان پلان بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو دادەنێین.
لە (2019/12/11) كۆنگرێسی ئەمەریكا یاسای قەیسەری دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سووریا پەسەند كرد، كە تاوانی دژ بە هاووڵاتیان لە وڵاتەكەی ئەنجام دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment