کۆشکی کرێملین: ئەرۆغان و پوتین لە تورکمانستان کۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت

گوتەبێژی کۆشکی کرێملین لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تورکمانستان کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/11) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکرەوە، دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کرێملین سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆکی ڕووسیا و تورکیا لە لوتکەی تورکمانساتان گوتی،  "هەردوو سەرکردە لە بەرنامەیەکی دارێژراودا ڕووبەڕوو کۆدەبنەوە."

پیسکۆڤ ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و پوتین نەکردووە، بەڵام دووپاتی کردەوە کە کۆبوونەوەیەکی سەرنج ڕاکێش دەبێت و چاوەروان دەکەین چەند پرسێکی گرینگ گفتوگۆ بکەن بەتایبەت پرسی ناوچەیی و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی هەردوو وڵات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆربەندی نێودەوڵەتی ئاشتی و ئاسایش سەردانی تورکمانستان دەکات. هاوکات سەرۆکی ڕووسیا و تورکیا دواجار لە مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ لە چین کۆبوونەوە. ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتوو هەردوو سەرکردە دووبارە کۆببنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەردۆغان ڕۆڵێکی کاریگەری گێراوە بۆ کۆتایهێنان بەو جەنگە، هەروەها شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا تاوەکو ئێستا سێ جار لە ئەستەنبۆڵ بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە و گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر چەند پرسێک، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانرا لە کۆبوونەوەکانی تورکیا بگەنە ئاگربەستی هەمیشیی.      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین