تۆم باراك و بنیامین ناتەنیاهۆ لەسەر دۆخی سووریا گەیشتنە لێتێگەیشتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هەریەك لە تۆم بارك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا و بنیامین ناتەنیاهۆ لەسەر هێڵە سوورەكان لە سووریا گەیشتوونەتە لێتگەیشتن.

ئەمرۆ سێشەممە (2025/12/16) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)بڵاوی كردەوە، چەند سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایان كردووە، چەند سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی بە كەناڵ 12یان راگەیاندووە، هەریەك لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر هێڵە سوورەكان سەبارەت بە سووریا گەیشتوونەتە لێتێگەیشتن.

ئەمەریكا و ئیسرائیل سەبارەت بە كاركردنی ئیسرائیل و بەردەوامی گفتوگۆكان لەسەر رێككەوتنی ئەمنینی گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن، یەكێك لەو سەرچاوانە رایگەیاندووە، ئێستا هەردوو وڵات تێگەیشتوون كە لەسەریانە چی بكەن.

بەگوێرەی كەناڵ 12 تۆم باراك لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتەنیا هێڵە سوورەكانی بۆ چالاكییەكانی ئیسرائیل لە سووریا دیاری كردووە.

لە چەند رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، زۆر گرنگە ئیسرائیل پارێزگاری لە گفتوگۆی بەهێز و راستەقینە لەگەڵ سووریا بكات، بۆ ئەوەی هیچ شتێك روونەدات ببێتە بەربەست لەبەردەم پێشكەوتنی سووریای نوێ بۆ وڵاتێكی گەشەسەندوو، ئەحمەد شەرع زۆر جەخت لەسەر روودانی كاری باش دەكاتەوە، هەروەها پێویستە سووریا و ئیسرائیل پەیوەندی درێژمەودایان پێكەوە بەڕێوە ببەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین