وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هەسەدە: نامانەوێت پەناببەینە بەر بەکارهێنای هێزی سەربازیی تورکیە

نوچەنێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دووبارە هەڕەشە لە هێزەکانی گشتی سووریای دیموکرات دەکات و رایگەیاند، "سەبر و ئارامیمان نەماوە، پێویستە هەسەدە لەمە تێبگات، پێویستە بە زووترین کات بگەن بە خاڵی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی (10)ـی ئادار لەگەڵ حکومەتی دیمەشق."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/18) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کرەوە، رێکنەکەوتن و یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا تادێت تورکیا نیگەران دەکات و بەردەوامن لە هەڕەشەکردنی بەکارهێنانی هێز لە ڕۆژئاوای کوردستان. هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (TRT) هۆشداری بە هەسەدە دەدات و گوتی، "پێویستە هەسەدە بێ ئەوەی خۆی تاخیر بکات بابەندی رێککەوتن  بێت لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا، دەبێت ئەوان لەمە تێبگەن کە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لەبارەی دۆخی سووریا سەبر و ئارامییان نەماوە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە تورکیا ئەزموونی ڕووبەڕووبوونەوەی (40) ساڵەی هەیە لەگەڵ تیرۆر و دەشڵێت، "هەرگیز رێگەنادەین دووبارە سووریا ببێتە ڕێرەوی تیرۆر و لەگەڵ ئەمەریکا و حکومەتی سووریا و وڵاتان هەماهەنگیمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆرستەکان."

فیدان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بە چەکدانان و هەڵوەشاندەوەی هێزەکانی گشتی سووریا دیموکرات دەکات و دەشڵێت، "ئێمە لەگەڵ ئەوەنین دووبارە هێزی سەربازیی بەرامبەر بە هەسەدە بەکاربهێنین، هیواخوازین حکومەتی دیمەشق و هەسەدە بگەن بەرێککەوتن بە رێگەی گفتوگۆ و ئاشتی کێشەکان چارەسەر بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین