ئیسرائیل لە رێگەی هەڕەشەی درووستكردنی هێزی هاوبەش فشار دەخاتە سەر توركیا
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی یەدیعوت حەرەنتۆتی ئیسرائیلی لە راپۆرتێدا تیشك دەخاتە سەر هەوڵەكانی درووستكردنی بەرەیەكی هاوبەش لەنێوان یۆنان و قوبرسی باشوو و ئیسرائیل، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تاوەكوو ئێستا تەنیا بیرۆكەیە، ئامانجی ئیسرائیلیش ئەوەیە فشار بخاتە سەر توركیا تاوەكوو پێداچوونەوە بە كارەكانی خۆی بكات.
ماوەی چەند ساڵێكە هەماهەنگیەك لە رێگەی مانۆڕی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی هاوبەش لەنێوان قوبرس و یۆنان هەیە، هەفتەی رابردوو ماڵپەڕی هەواڵی یۆنانی پێهێنانی "هێزێكی هاوبەشی" رایگەیاند، كە هێزی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی لەخۆ دەگرێت.لە ئیسرائیل ئەو راپۆرتە رەتكرایەوە، بەڵام رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنۆت زانیویەتی لە ئاستی سیاسی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، كە خواستێكی لەو جۆرە هەیە، سەرەڕای ئەوەش فەرمان بۆ دەستپێكردنی پلانەكە دەركراوە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەنراوە، بەڵكوو چاوڕوانی فەرمانی ناتەنیاهۆ و كاتز دەكەن، لە ئاستی سیاسی داواكراوە بۆ پلاندانان زوو هەنگاوی زیاتر نەهاوێن.
دەكرێت بەو جۆرە لەوە بگەین بۆچی هەڵسكەوت بۆ ئەو هەنگاوە ئەوەندە زیاد بە هەستیارییەوەیە، ئەكری سەرەكی، "هێزی دەستوەردانی سەربازیی ئیسرائیلی ــ یۆنان ــ قوبرسە" كە دەبێتە رێگر لە سەركەوتنی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریایی ناوەند. گفتوگۆ لەسەر بەرگری لە بەرژەوەندی و ناوچە ئابوورییەكانی ئیسرائیل، یۆنان و قوبرس و میسرە، لە هەموو ئەو شتانەی كە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی گاز و نەوت و راوكردن لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەندە، كە توركیا داواكاری بۆخۆی یان بۆ كۆماری قوبرسی باشوور هەیە كە لە 1974وە درووستی كردووە، ئیسرائیلیش دەیەوێت لە رێگەی راكێشانی بۆڕی گاز بۆ ئەوروپا بگوازێتەوە، بەڵام توركیا رێگرە، خاڵكی ناكۆكی ئەنقەرە و ئەسینا پەیوەستە بە كۆتاییهاتنی بە ململانێی هەرێمی نێوانیان، وەك ئەنجامی جێبەجێبوونی خواستی دوولایەنەی هەردوو وڵات لەسەر سەروەرییان بەسەر هەندێك دوورگە لە كەناراوەكانی توركیا.
راستە یۆنان وەك توركیا ئەندامی تەواوە لە ناتۆ، بەڵام دوژمنایەتی درێژی چەندین ساڵە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە، ناكۆكی قوبرس بەشێكە لەو ململانێیە، نە كوژاوەتەوە، هەموو چركەساتێك هەڕەشەی هەڵگیرسانەوەی لەسەرە، هێزیی دەریایی توركیا گەورەیە و بەهێزتر و نوێترە لە هێزی یۆنان، هەروەك پیشەسازیی سەبازیی توركیا هێزێگی باڵاتری بە ئەنقەرە داوە بەسەر ئەسینا. لە بەرانبەردا هێزی ئاسمانی ئێستای توركیا بە رێژەیی بەراورد بە یۆنان لاوازە. لەسەر ئەو بنەمایە چی ئیسرائیل بە یۆنان و قوبرسی یۆنانی دەبەستێتەوە، هێزی خۆی بخاتە ژێر دەسەڵاتی ئەو هاوپەیمانییەی و توانا ئاسمانی و هەواڵگرییەكانی سوپای ئیسرائیل بخاتە ژێر دەستی ئەو هاوپەیمانییە، لەسەر ئەردۆغان پێویستە دووجار بیر بكاتەوە ئەگەر بیەوێت بچێتە ململانێ لەگەڵ یۆنان بەو مەرجانە.
بەڵام ئامانجی بنەڕەتی ئیسرائیل لەو دەستپێشخەلاییە بۆ درووستكردنی "هێزی دەستوەردان" بە هاوبەشی لەگەڵ یۆنان و قوبرس درووستكردنی هەڕەشەیە لەو ناوچەیە لەسەر توركیا، بۆ ئەوەی رێگە نەدات ئەردۆغان و پیاوەكانی لە نزیك سنوورەكانی توركیا لە باكوور و باشوور بوونی سەربازییان هەبێت. لەو كاتەوەی كە دەسەڵاتی ئەسەد كەوتووە توركیا بە روونی هەوڵ دەدات كۆنتڕۆڵی سەربازیی و سیاسی لە سووریا قووڵ بكاتەوە. لە چوارچێوەی كاروباری وەك راداری دۆزینەوە و بەرگری ئاسمانی، كە دەكرێت ئەوەش كاری ئیسرائیل لە ئاسمانی ئێران و عێراق و سووریا سنووردار دەكات، تەنانەت تواناكانی سوپای ئیسرائیل بەرانبەر ئەڕەشەكانی خودی توركیاش بەهۆی سیاسەتی دوژمناكارانەی ئەردۆغان بەرانبەر ئیسرائیل كەم دەكاتەوە.
هەروەك بوونی هێزی سەربازیی توركیا لە كەرتی غەزە لە چوارچێوەی "هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی" بەگوێرەی پلانی ترەمپ بیست خاڵ فەرز دەكات، ئەوەش لە دیدی قودس هەڕەشە درووست دەكات، ئیسرائیل دژ بە هاوبەشی توركیایە لە هێزی سەقامگیری چونكە تونای ئیسرائیل بۆ كاری سەربازیی سنووردار دەكات بۆ پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكانی حەماس بۆ بنیادنانەوەی چەكداری لە كەرتی غەزە، لە لایەكی دیكەشەوە، چونكە خودی ئەردۆغان پیای ئیخوان موسلمینە، پاڵپشتی حەماس و پیاوانی حەماس دەكات. ئەگەر رێگە بە توركیا بدرێت بەشداری لە هێزی سەقامگیری بكات ــ كە باس لە بەشداری دەكرێت بە نزیكەی هەزار سەرباز یان زیاتر ــ ئەوا بۆ هەیە هاوكار بێت بۆ حەماس كە دزە بە چەك و پێداویستی بەرهەمهێنانی چەك لە كەرتی غەزە بكات، هەروەك دیاریشە كە سەرەڕای ناڕەزایی ئیسرائیل ئەردۆغان فشار لە ترەمپ دەكات رێگە بدات سوپای توركیا بەشداربێت لە هێزی سەقامگیری.
لەسەر ئەو پاشخانە دەردەكەوێت دەستپێشەخریی ئیسرائیل بۆ بنیادنانی هێزی دەستوەردانی هاوبەش لەگەڵ یۆنان و قوبرس لە دایكبووە، لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییە ئیسرائیل هەڕەشەیەكی سەربازیی و سیاسی دژ درووست دەكات، كە قورسایەكی پێچەوانە دژ بە هەڕەشە و دوژمنكاری توركیا لە باكوور و باشوور درووست دەكات.
ئیسرائیل خواستی رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ توركیا نییە، بەڵام لەسایەی ئەو هێڵە توندەی ئەردۆغان گرتووتیەبەر، ئەو مۆڵەتەشی كە لە ترەمپەوە هەیەتی، ئیسرائیل هەڕەشە سیاسی و سەربازییەكانی توركیا لەبەرچاو دەگرێت، بۆیە لە چوارچێوەی بەشداری لە هێزی دەستوەردانی هاوبەش دەچێتە پاڵ نەیارەكانی توركیا.
تێبینی: هێزی دەستوەردان تاوەكوو ئێستا هەر بیرۆكەیە، لەسەر ئەرزی واقیع ئاماژە بەنیەتی درووستكردنی ئەو هێزە هەیە كە دەزگا راگەیاندنەكانی ئەو ناوچەیە بڵاویان كردۆتەوە، وەك دیارە ئامانجەكەشی هەر ئەوەیە كە ببێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی ئەردۆغان و هاكان فیدان پاڵنێت چاو بە ئاراستەكانیان بخشێننەوە.
سەرچاوە: مەركەزی ناتوور
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment