شەڕوپێکدادان لەنێوان حکومەتى سووریا و هەسەدە روویدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتى بەرگریى سووریا هێزەکانى سووریاى دیموکرات بە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و سووپاى سووریا لە گەڕەکانى ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب تۆمەتبار دەکات، کە بۆتە هۆى برینداربوونى ژمارەیەک هاووڵاتى، لەبەرانبەردا هەسەدە رەتى دەکاتەوە هێرشەکان لەوان دەستى پێکردبێت، بە پێچەوانەوە حکومەتى سووریا تۆمەتبار دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (2025/12/22) فەرمانگەى پەیوەندییەکان و راگەیاندنى سەربە وەزارەتى بەرگریی سووریا راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە نێیدا هاتووە، هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) بە شێوەیەکى لەناکاو هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێکى هێزە ئەمنییەکان و سوپاى سووریا لە دەوروبەرى گەڕەکانى ئەشرەفیە، بە بووە هۆى برینداربوونى چەند ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکان و سوپا.

فەرمانگەى راگەیاندنى وەزارەتى بەرگرى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە هێزەکانى سووریا وەڵامى هێرشەکانى هەسەدەیان داوەتەوە، دواى ئەوەى شوێنى نیشتەجێبوونى هاووڵاتیان لە دەوروبەرى ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود کردۆتە ئامانج.

لە لایەکى دیکەوە وەزارەتى ناوخۆى سووریا دەڵێت، هێزەکانى هەسەدە هێرشیان کردۆتە سەر بەربەستە هاوبەشەکان، ئەوەش لەدواى ئەوەى لەو شوێنانە کشاینەوە بە شێوەیەکى لەناکاو هێرشیان کردووە. سەبارەت بە زیانە گیانیەکانیش بەگوتەى پەیامنێى کەناڵى سانا چەند کەسێک برینداربوونە، کە ئافرەت و منداڵیان تێدایە گوازراینەوە نەخۆشخانەى رازى.

لە بەرانبەردا فەرماندەیى هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سوپاى سووریا بە چەکى قوورس و مامناوەند هێرشیان کردۆتەسەر  گەڕەکەکانى شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، هێزەکانمان وەڵامى بۆردوومانەکانیان داوەتەوە.دەربارەى بە زیانەکانیش ناوەندى راگەیاندنى هەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامى هێرشى هێزەکانى سەربە وەزارەتى بەرگریى سووریا دوو ئەندامى هێزەکانیان برینداربوونە.

هێزەکانى سووریا دیموکرات لەو هێرشانە بەرپرسیارێتى تەواو دەخاتە ئەستۆى حکومەتى سووریا و بە دەستپێشخەریى بۆ هێرشکردن تۆمەتباریان دەکات.

لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى  ستیفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوى رایگەیاند، ئێمە ئەو راپۆرتە زۆر نیگەرانکەرانەمان بینیوە سەبارەت بە زیادبوونی پێکدادانەکان لە نێوان حکومەتی سووریا، هێزە ئەمنییەکان و هەسەدە."

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دوژاریک ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای ئەمساڵدا ئاماژەی ئەرێنییان لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەت و هەسەدە بینیبوو، بۆیە داوا دەکات هەمووان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

گوتەبێژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەک جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە پێویستە گفتوگۆکان لەسەر ئەوە بن کە چۆن هەموو گرووپە چەکدارە جیاوازەکانی سووریا لەناو چوارچێوەیەکی نیشتمانیدا جێگیر بکرێن، ئەوەش لە رێگەی پرۆسەیەکەوە کە سوورییەکان خۆیان سەرپەرشتیی بکەن.

ستیفان دوژاریک دۆخی مەیدانیی نێوان پێکهاتەکان بە "ناسک" وەسف دەکات و دەشڵێت: "گرنگە دەنگی چەکەکان بێدەنگ بکرێن و گفتوگۆکان لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو سوورییەکان بەردەوام بن، بێ گوێدانە ئایین یان نەتەوەیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین