سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێك ئاراستەی ئەردۆغان دەكات
نوچەنێت
رۆژی دووشەممە (2025/12/22) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت ئاشكرای كردووە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەبێ ناوهێنانی رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێكی ئاراستەكردووە، لە بەشێكی پەیامەكەی دەڵێت، هەماهەنگی پێكەوە تواناكان بەهێز دەكات، ئێمە دیموكراسین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسایش و گەشە و ئاسادی بەهێز دەكەین.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئێمە لەسەر فراوانكردنی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازیی لەنێوان خۆمان رێككەوتووین، ئەو هەڕەشانەی رووبەڕوومان دەبنەوە، راستەقینەن، كار لەسەر داهاتووێكی باشتر بۆ وڵاتەكانمان دەكەین، ئێمە لە رێگەی
ناتەنیاهۆ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، دەتوانم بە ناوی ئیسرائیل و هەردوو هاوبەشەكەمان بڵێم، هیچ كەسێك ململانێی ناوێت، بەڵكوو بە پێچەوانەوە ئێمە هەوڵی سەقامگیریی و گەشە ئاشتیمان دەوێت، ئێمە پابەندین بە پێوەرەكان و سەقامگیری، هیواخوازین تووشی تاقیكردنەوە نەبین.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی دەڵێت، ئەو لێدوانانەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەرانبەر ئەردۆغان لەدوای بڵابوونەوەی راپۆرتێكە لە ماڵپەڕێكی یۆنانی لە هەفتەی رابردوو كە یۆنان و قوبرسی باشوور و ئیسرائیل هاوپەیمانێكی سەربازیی وشكانی و دەریایی و ئاسمانیان راگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment