رووسیا و ئیسرائیل، پەیوەندییە ئابووریەکانیان بەهێزتر دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ڤلادمیر پۆتین و بنیامین ناتەنیاهو، بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان رووسیا و ئیسرائیلیان دووپاتکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیندراوێکی کۆشکی کرێملن، هەردوو سەرۆک لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا چەندین پرسی گرنگیان باسکردووە، و ئامادەیی خۆیان بۆ بەهێزکردنی ئاستی بازرگانی نێوان رووسیا و ئیسرائیل، لە ئایندەیەکی نزیکدا دووپاتکردەوە.

هەروەها بەشێکی تری گفتووگۆی نێوان پۆتین و ناتەنیاهو، تایبەت بووە ئاساییشی ئەمنی و دەستەڵاتەکانی بەرگری و سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییە ئابووریەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین