سەرۆکى ئەنجوومەنى سەرۆکایەتى سوودان سەردانى تورکیا دەکات تورکیە

نوچەنێت

لەسەر بانگهێشتى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بڕیارە عەبدولفەتاح بوڕهان، سەرۆکى ئەنجوومەنى سەرۆکایەتى سوودان بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆخى سوودان و بارودۆخى مرۆیى سەردانى ئەنقەرە بکات.

چوارشەممە (2025/12/24) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، بورهانەدین دەوروان، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتى تورکیا رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتى سەرۆک کۆمارى تورکیا سەرۆکى ئەنجوومەنى کاتى سوودان سەردانى تورکیا دەکات.

لە لەشێکى دیکەى قسەکانى نووسیوویەتى، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و خەرتووم و دۆخى مرۆیى دوایین هەنگاوەکانى چەسپاندنى سەقامیگرى هەرێمى دەکەن.

لە دواى لادانى عومەر حەسەن بەشیر لە دەسەڵات لە  ناكۆکى و ململانێى قووڵ لەنێوان هێزە سیاسییەکانى سوودان سەرى هەڵدا، بەتایبەت لە مانگى نیسانى (2023) ناکۆکى لەسەر یەکخستنى دامەزراوەى سەربازیى و پاڵپشتى خێرا درووستبوو، کە بەو هۆیە ماوەى دوو ساڵە شەڕە، تاوەکوو ئێستا هەزاران کەس کوژراونن و (13) ملیۆن کەسیش ئاوارەبوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین