کەناڵى سووریا: رێککەوتنى هەسەدە و حکومەتى دیمەشق نزیکە
نوچەنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2025/12/25) کەناڵى سووریا بڵاوى کردەوە، سەرچاوەیەکى تایبەت رایگەیاند، ئەمەریکا فشارى زۆرى لەسەر حکومەتى سووریا و هەسەدە کردووە، بەو ئامانجەى پێش کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنى نێوان لەنێوان (27 و 30) کانوونى یەکەم راگەیێنن.
ئەو سەرچاوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەو رێککەوتنە میانزمى یەکخسانى هەسەدە و هێزە ناوخۆییەکانى لەخۆى گرتووە، کە ژمارەیان (90) هەزار کەسە لە هەردوو وەزارەتى بەرگریى و ناوخۆیى سووریا جێگەیان دەکرێتەوە، هەردوولا رێککەوتوون سێ لیواى سەربازیى بۆ هەسەدە تایبەت بکرێت، لە رەقە و دێرزور و حەسەکە سەر بە وەزارەتى بەرگرى سووریا دەبن.
بەگوێرەى ئەو سەرچاوەیە ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵە ناکۆکانە دەکرێت.
چوونى هێزەکانى حکومەتى سووریا بۆ باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا
دیاریکردنى پۆستەکانى هەسە لە وەزارەتەکانى بەرگریى و ناوخۆیى.
دیاریکردنى میکانزمى بڕیارە سەربازییەکان و پێکهاتەى ئیداریى لیوکانى هەسەدە.
دابەشکردنى کار و ئەرکەکانى نێوان هەسەدە و وەزارەتەکانى بەرگریى و ناوخۆ.
لە لایەکى دیکەوە سەرچاوەیەک لە هەسەدە رایگەیاندووە، هەر لە سەرەتاوە هەریەک لە واشنتن و وڵاتانى ئەوروپا چاودێرى و پاڵپشتى رێککەوتنى (10)ى ئادار دەکەن، فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا هانى حکومەتى سووریا و هەسەدە دەدەن هەنگاو بۆ جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنە بێنن بگەن بە میکانزێک بۆ یەکخستنى هێزە سەربازیى و ئەمنی و دامەزراوەکان بەر لە کۆتایی ئەمساڵ.
بەگوێرەى ئەو سەرچاوە تیمێکى دەرەوەى ئەمەریکا و نێردەى بەریتانیا لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا و نێردەى فەرەنسا سەرپەرشتى لێکنزیککردنەوەى دیدگاکانى نێوان هەردوولا و چارەسەرى خاڵە ناکۆکەکان دەکەن بە ئامانجى پەلەکردن لە گەیشتن بە رێککەوتنێکى گشتگیر.
سەبارەت بە هەنگاوەکانیش ئەو سەرچاوە دەڵێت، رێککەوتنە سەربازییەکە لە قۆناغێکى پێشکەوتوو دایە، هەردوولاش رێککەوتوون دووبارە دامەزراوەکانى دەوڵەت لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا کارا بکەنەوە، کە ئەوەش هەندێک کاتى پێویستە، ئاماژە بەوەش دەکات، رێککەوتنى ئادار بۆ ماوەى سێ مانگى دیکە درێژ دەکرێتەوە.
لە (10)ى ئادارى (2025) مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات و ئەحمەد شەرع فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) رێککەوتنێکیان واژۆکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment