وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: دانپێدانانى ئیسرائیل بە سەربەخۆى سۆماڵیلاند جێگەی قبووڵکردن نییە
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2025/12/27) ماڵپەڕی (A habar) بڵاوی کردەوە، بڕیاری دانپێدانانى ئیسرائیل بە سەربەخۆی سۆماڵیلاند تورکیا نیگەران دەکات، ئۆنجو کەچەلی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو کارەی ئیسرائیل بە گوماناوی ناو دەبات و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەو هەوڵە نموونەیەکی دیکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە دەیەوێت سیاسەتی ناسەقامگیری و نایاسایی بسەپێنێت بەسەر ناوچەکە و دۆخی ئەو وڵاتە و جیهان تێک بدات."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت کە ئەو کارەی ئیسرائیل جێگەی قبووڵکردن نییە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئامانجی ئیسرائیل تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە. بڕیاری سەربەخۆیی سۆماڵیلاند دەبێت ئیرادەی هەموو سۆماڵییەکانی تێدابێت، ئێمە وەک تورکیا بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی یەکپارچەیی خاکی سۆماڵ.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە (2025/12/27)، بە فەرمى وەک یەکەم وڵات دانى بەسەربەخۆیى سۆماڵیلاند وەک وڵاتێکى سەربەخۆدا دانا ئەم بڕیارەش لە زۆربەی وڵاتان کاردانەوەی بەدوای خۆی هێنا و بە تێکدانی سەقامگیری ناوبرا، هاوکات لەگەڵ ئەو بڕیارەی ناتانیاهۆ حکومەتی سۆماڵ بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و رایگەیاند، دانپێدانانی سۆماڵیلاند هەوڵێکی بەئەنقەست و نایاسایی ئیسرائیلە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment